img img
img img
img img
img img

زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی ناو بازاڕی سلێمانی لاده‌برێن


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت و و شاره‌وانی سلیمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ لابردنی زیاده‌ڕه‌وی و ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو بازاڕی شاری سلێمانی له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و زیاده‌ڕه‌وییانه‌ لابران، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیش  ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو بازاڕ و ڕێگری كردن له‌و زیاده‌ڕه‌وییانه‌ی كه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر موڵكه‌ گشتی و گرفتیان له‌ به‌رده‌م هاووڵاتیان دروست كردووه‌.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلیمانی و تیمه‌كانی به‌شی زیاده‌ره‌وی و خزمه‌تگوزاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلیمانی به‌ هاوكاری هێزه‌كانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلیمانی هه‌لمه‌تێكی به‌رفراوانیان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ و لابردنی زیاده‌ڕوییه‌كانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی ڕێكخست و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كاسبكارو دوكاندارانه‌ كرا كه‌ زیاده‌ڕه‌وییان كردۆته‌ سه‌ر موڵكی گشتی و شه‌قام و شۆسته‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارهێناوه‌.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاندهه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌ ئامانجی دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ و لابردنی هه‌موو ئه‌وه‌ زیاده‌ره‌وییانه‌ یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كاسبكارانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر موڵكی گشتی و سه‌رباری ئه‌وه‌ی دیمه‌نێكی نا شارستانیان به‌ بازاڕو شوینه‌ گشتیه‌كان به‌خشیوه‌ ، هاوكات گرفتی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م هاووڵاتیاندا دروست كردووه‌ ،ووتیشی به‌ پێ ی هه‌موو زیاده‌ڕه‌وییه‌ك كه‌ بكرێته‌ سه‌ر موڵكی گشتی سه‌رپێچیه‌ و ئه‌ركی دامه‌زراوه‌ ره‌سمیه‌كانی حكومه‌ته‌ كه‌ مافی هاوولاتیان بپارێزێت و ڕێگه‌ به‌ هیچ جۆره‌ زیاده‌ڕه‌وییه‌ك نه‌دا.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 353 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

له‌ سلێمانی چاودێری زیاتری گۆشتی بازاره‌كان ده‌كرێت
2017-04-25
له‌ بازارێكی به‌له‌دیه‌كه‌ دوكانێكی گۆشت فرۆش داده‌خرێت
2017-04-24
سلێمانی: بڕێكی زۆر خۆراك له‌ناو ده‌برێت
2017-04-11
سلێمانی: پڕۆژه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی سه‌لامه‌تی خۆراك جێ به‌ جێ ده‌كرێت
2017-04-10
سلێمانی: سێ گۆشت فرۆشی نایاسایی ده‌ستگیر كرا
2017-04-02
له‌ سلێمانی وه‌ستانی ئوتومبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
2017-03-15
له‌ سلێمانی 5 ته‌ن برنجی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ ناوبرا
2017-03-09
فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو قه‌ده‌غه‌كرا
2017-03-02
خشته‌ی پێدانی كاره‌با بۆ مانگی ئادار دیاریكرا
2017-02-28
ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی خواردن و پێداویستیه‌كان بۆ مانگی ئازار دیار كرا
2017-02-25
ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی به‌روبومی سه‌وزه‌ و میوه‌ بۆ مانگی ئازار دیار كرا
2017-02-25
قایمقامیه‌تی سلێمانی: لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌و شوینه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌ست به‌ كارده‌بێته‌وه‌
2017-02-23
img
img
img