img img
img img
img img
img img

له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا 33 تۆن مه‌وادی به‌سه‌رچوو له‌ ناوبراوه‌


له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا له‌ دوای به‌سه‌ر ڕاگرتنی له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی 33 تۆن و هه‌شت سه‌د كیلۆگرام مه‌وادی به‌سه‌رچوو له‌ ناوبراوه‌.

خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن (ته‌له‌ف) ڕایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌مان له‌ ڕێكه‌وتی 1-1 بۆ 31-1-2017 له‌ دوای به‌سه‌راگرتنی 33800 كیلۆگرام مه‌واد و خۆراكی به‌سه‌رچوو كه‌ پێكهات بوو له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ و شیری مناڵ و مه‌وادی پاككه‌ره‌وه‌ و توتنی نێرگه‌له‌ له‌ دوای پشكنین و به‌دواداچوون ده‌ركه‌وتووه‌ شیاوی به‌كارهێنان نین بۆیه‌ به‌ بڕیاری قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ی باڵا له‌ پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له‌ ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی سلێمانی له‌ناوبراوه‌.

ده‌رباره‌ی مه‌واده‌ له‌ناوبراوه‌كان سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن ووتی: به‌ هۆی هۆشیاری هاووڵاتیان و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی خاوه‌نی كۆمپانیاكان لیژنه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌بوونی مه‌وادی به‌سه‌رچوو ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 201 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

له‌ سلێمانی چاودێری زیاتری گۆشتی بازاره‌كان ده‌كرێت
2017-04-25
له‌ بازارێكی به‌له‌دیه‌كه‌ دوكانێكی گۆشت فرۆش داده‌خرێت
2017-04-24
سلێمانی: بڕێكی زۆر خۆراك له‌ناو ده‌برێت
2017-04-11
سلێمانی: پڕۆژه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی سه‌لامه‌تی خۆراك جێ به‌ جێ ده‌كرێت
2017-04-10
سلێمانی: سێ گۆشت فرۆشی نایاسایی ده‌ستگیر كرا
2017-04-02
له‌ سلێمانی وه‌ستانی ئوتومبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
2017-03-15
له‌ سلێمانی 5 ته‌ن برنجی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ ناوبرا
2017-03-09
فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو قه‌ده‌غه‌كرا
2017-03-02
خشته‌ی پێدانی كاره‌با بۆ مانگی ئادار دیاریكرا
2017-02-28
ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی خواردن و پێداویستیه‌كان بۆ مانگی ئازار دیار كرا
2017-02-25
ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی به‌روبومی سه‌وزه‌ و میوه‌ بۆ مانگی ئازار دیار كرا
2017-02-25
قایمقامیه‌تی سلێمانی: لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌و شوینه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌ست به‌ كارده‌بێته‌وه‌
2017-02-23
img
img
img