نوێترین ئاگاداری iraq.tender@acted.org یان tender@acted.org تكایه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئاره‌زووی هه‌یه‌ به‌شدار بێت له‌ دابینكردنی خواردن (ووشكه‌) بۆ ئاواره‌كان كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌وه‌ دابین ئه‌كرێت په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ئیمیڵانه‌وه‌ ‌
img img
img img
img img
img img

وه‌زاره‌تی كاره‌با پێداچوونه‌وه‌ به‌ خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانی ده‌كات


وا بڕیاره‌ له‌ دوای كۆتایی هێنانی ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌ی كه‌ ڕوو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات پێداچوونه‌وه‌ به‌ خشته‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی بكرێت.

محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌ هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رماوه‌ له‌ ئێستادا گۆڕانكاری له‌ خشته‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی ناكرێت وله‌سه‌ر هه‌مان خشته‌ی ئێستا كاره‌با ده‌درێت به‌ هاووڵاتیان به‌ڵام دوای كۆتایی شه‌پۆلی سه‌رماكه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانی ده‌كرێت.

له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانه‌وه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕۆژانه‌ 8-10 كاتژمێر كاره‌با ده‌دات به‌ هاووڵاتیان، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ڕێژه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی زیاد بكرێت.



 ئه‌م بابه‌ته‌ 171 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر