نوێترین ئاگاداری iraq.tender@acted.org یان tender@acted.org تكایه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئاره‌زووی هه‌یه‌ به‌شدار بێت له‌ دابینكردنی خواردن (ووشكه‌) بۆ ئاواره‌كان كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌وه‌ دابین ئه‌كرێت په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ئیمیڵانه‌وه‌ ‌



نرخه‌كان له‌ 2017-02-07
زیاتر »
img img
img img
img img
img img

له‌ سلێمانی شه‌ش كافتریا و یانه‌ی شه‌وانه‌ داخران


له‌ شاری سلێمانی به‌ هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ 6 كافتریا و یانه‌ی شه‌وانه‌ داخران و به‌دواداچوونیش بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ به‌رده‌وامه‌ كه‌ پابه‌ند نین به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌.

به‌ پێ ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست سایتی پارێزگای سلێمانی كه‌وتووه‌: شه‌وی 13-2-2017 له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پاش چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه‌ به‌ هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان بڕیار درا 6 كافتریا و یانه‌ی شه‌وانه‌ دابخرێت.

هه‌رێم عبدالرحمن سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ڕێستوڕانته‌كان له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌ هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ وه‌ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ بڕیاری داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ درا.

ووتیشی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ند ده‌بن به‌ جێبه‌جێكردنی هه‌موو مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌كاركردنیان نادرێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ڕێستوڕانته‌كان له‌ لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌رده‌وام ده‌بین له‌ به‌دواداچوون و پشكنینه‌كان و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ ده‌كرێت.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 126 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت
2017-02-20
ده‌ستبه‌سه‌ر 3 ته‌ن خواردن و مادده‌ی به‌سه‌رچوو ده‌گیرێت
2017-02-20
له‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 3 تۆن خواردن و مه‌وادی ماوه‌ به‌سه‌رچوودا ده‌گیرێت
2017-02-20
له‌ سلێمانی پێداچوونه‌وه‌ به‌ نرخ و خزمه‌تگوزاری یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون ده‌كرێت
2017-02-16
هه‌ڵمه‌تی به‌رفراوان بۆ ڕێگریكردن له‌ فرۆشتنی گۆشت له‌ سه‌رشه‌قامه‌كان به‌رده‌وامه‌
2017-02-15
له‌ سلێمانی شه‌ش كافتریا و یانه‌ی شه‌وانه‌ داخران
2017-02-13
له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا 33 تۆن مه‌وادی به‌سه‌رچوو له‌ ناوبراوه‌
2017-02-11
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه‌ درێژه‌ به‌ كاره‌كانی ده‌دات
2016-11-22
له‌ سلیمانی 12 كۆشكی خواردن و خواردنه‌وه‌ داخران
2016-11-21
زیاده‌ڕه‌وویه‌كانی سه‌ر ڕێگه‌ی عه‌ربه‌ت- سلێمانی لاده‌برێن
2016-11-21
زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی ناو بازاری تاسڵوجه‌ لاده‌برێت
2016-11-22
زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی ناو بازاڕی سلێمانی لاده‌برێن
2016-11-21
img
img
img