بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

هه‌ڵمه‌تی به‌رفراوان بۆ ڕێگریكردن له‌ فرۆشتنی گۆشت له‌ سه‌رشه‌قامه‌كان به‌رده‌وامه‌


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ هه‌ڵمه‌تیكی به‌رفراواندا ڕێگریان كرد له‌ فرۆشتنی گۆشت له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان چونكه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه‌ و گونجاو نی یه‌ بۆ خواردن.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند،هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان پێكهێناوه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ فرۆشتنی گۆشت له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان چونكه‌ له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گونجاو نی یه‌ بۆ خواردن و به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه‌یه‌ له‌و دیارده‌ ناشارستانیه‌ی له‌ سه‌رشه‌قامه‌كان ڕووده‌دات.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی قایمقامیه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵ له‌ سه‌ر شه‌قامه‌سه‌ره‌كیه‌كان كارێكی ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌ و داواش له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ كرینی ئه‌م جۆره‌ گۆشتانه‌ چونكه‌ له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گونجاو نی یه‌ بۆ خواردن.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 286 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر