نوێترین ئاگاداری iraq.tender@acted.org یان tender@acted.org تكایه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئاره‌زووی هه‌یه‌ به‌شدار بێت له‌ دابینكردنی خواردن (ووشكه‌) بۆ ئاواره‌كان كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌وه‌ دابین ئه‌كرێت په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ئیمیڵانه‌وه‌ ‌



نرخه‌كان له‌ 2017-02-07
زیاتر »
img img
img img
img img
img img

پارێزگاری سلێمانی سوپاس نامەیەك پێشكەشی فەرەنسیەكان دەكات


 

ئەمرۆ 15ی شوباتی 2017، سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لە تیمێكی سەربازی فەرەنسی كە پێكهاتبوون لە كاپت هێنری و كاپت تۆماس.

 

لەدیدارێكدا پارێزگار و تیمە فەرەنسیەكە باسیان لەو خول و راهێنانە سەربازی ئەمنیانە كرد كە لە لەماوەی رابردوودا تیمەكە پێشكەشی پارێزگای سلێمانی و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی كردووە.

 

هەروەك تاوتوێی چەندین پێشنیار و رێنمانی كرا بۆ زیاتر پاراستی  ئەمنیەتی دامەزراوە حكومییەكان  و رووبەروونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

 

پارێزگار بە گەرمی سوپاسی تیمە فەرەنسیەكەی كردو داوای كرد بەردەوام بن لە كردنەوەی خولی نوێ‌  و راهێنان و پێشكەشكردنی  رێنمانی بۆ زیاتر پاراستنی بواری ئەمنی و سكیورتی دامودەزگا حكومییەكان لە پارێزگای سلێمانی.

 

 

 

لە كۆتای كۆبوونەوەكەشدا  سەردار قادر ل.پارێزگاری سلێمانی سوپاسنامەیەكی پێشكەشی تیمە فەرەنسیەكە كرد لەبەرامبەر  ئەو چالاكیانەی لە سلێمانی ئەنجامیان داوە


 ئه‌م بابه‌ته‌ 144 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر