بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ سلێمانی پێداچوونه‌وه‌ به‌ نرخ و خزمه‌تگوزاری یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون ده‌كرێت


قایمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند ،پێداچوونه‌وه‌ به‌ نرخ و خزمه‌تگوزاری یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون ده‌كه‌ن به‌ له‌به‌رچاوگرتنی مافی هاووڵاتیانی نیشته‌جێ ی خاوه‌ن یه‌ كه‌كان و له‌ هه‌مانكاتدا چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كانیان.

ئاوات محه‌مه‌دقایقامی سلێمانی ، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بووی (سایب سیتی ) و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوییه‌وه‌ تاووتوێ ی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ كرا له‌ نێوان هاووڵاتیان و خاوه‌ن یه‌كه‌كان ڕووده‌دات و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافی هاووڵاتیان .

قایمقامی سلێمانی ووتیشی،لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكهێنراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كانی نێوان هاووڵاتی و خاوه‌ن یه‌كه‌كان و وابڕیاریشه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌ت دابمه‌زرێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كان.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 359 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر