img img
img img
img img
img img

وەزیرێكی كەنەدی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات


 

ئەمرۆ 16ی شوباتی 2017، سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لە گیلوم لیگرۆس  راوێژكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی  كەنەدی.

 

لەدیدارێكدا بەگشتی گفتوگۆ كرا لەسەر بەرنامەو پرۆژە و چالاكییە خێرخوازییەكانی كەنەدا لەهەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی.

 

راوێژكارەكەی  وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی كەنەدا ئاشكرای كرد لە ماوەیەكی نزیكدا وەزیری وەزارەتەكەیان سەردانی  هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی دەكات بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بەرنامەو پرۆژەكانیان جێ‌ بەجێ‌ كردنی چەند پرۆژەیەكی نوێ‌ بەتایبەت لەبواری هاوكاری ئاوارەكان. 

 

لای خۆشیەوە سەردار قادر خۆشخاڵی خۆی بەسەردانی ئەو وەزیرەی كەنەدا دەربڕی و لە وتەیەكدا  ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە بەهۆی قەیرانی دارایی و قەیرانی سیاسیەوە كێشەی گەورەیان رووبەروو بووەتەوەو  بارگرانییەكی زۆر لە سەر  سەرجەم كەرتە جۆراو جۆرەكان دروست بووە، بۆیە سوپاسی هەر لایەك دەكەن كە لەم قۆناغەدا هاوكاری و پشتیوانیان دەكەن.

 

پارێزگار وتیشی: هیوادارین دوای داعشیش هاوكارییەكانی كەنەدا بەردەوام بێت و لەگەڵمان بەردەوام بن.

 

روونیشی كردەوە  دەبێت فاكتەرەكانی دروست بوونی  گروپە توندڕەوەكان  پێكەوە چارەسەر بكەین و ژیانێكی ئاسایی بونیاد بنێن بۆ ئەوەی چیتر بیری توندڕەوی لەنێو گەنجان و كۆمەڵگەدا سەر هەڵنەدا.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 214 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر