img img
img img
img img
img img

سلێمانی: پڕۆژه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی سه‌لامه‌تی خۆراك جێ به‌ جێ ده‌كرێت


وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و پێشكه‌شكردنی خواردنی ته‌ندروست له‌ ڕێستوڕانت و چێشتخانه‌كاندا له‌ شاری سلێمانی ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پڕؤژه‌یه‌ك بۆ سه‌لامه‌تی خۆراك پێشكه‌ش ده‌كات و پارێزگا و قائیمقامیه‌ت و هه‌موو فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان پاڵپشتی له‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ڕی ڕێكخراوی كوردژین كۆبویه‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی پڕؤژه‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی جێ به‌ جێ كردنی پڕؤژه‌كه‌ قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی كه‌ پرؤژه‌كه‌ هه‌وڵێكی گرنگه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی خواردنی ته‌ندروست له‌ خواردنگه‌ و ڕێستوڕانته‌كاندا و له‌ هه‌مان كاتدا پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیانه‌ پشتیوانی ته‌واوی لێ ده‌كه‌ن و هه‌رچی پێویست بێت بۆ سه‌رخستنی ده‌یكه‌ن.ڕاشیگه‌یاند: پڕؤژه‌كه‌ كارئاسانی و هه‌ماهه‌نگیه‌كی گرنگ و پێویسته‌ كه‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ پێشكه‌ش به‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ گرنگه‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌ماهه‌نگی پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی.

ده‌رباره‌ی ئامانج و چۆنیه‌تی جێ به‌ جێ كردنی پرؤژه‌كه‌ شادان عبدالله سه‌رۆكی ڕێكخراوی كوردژین كه‌ ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نیه‌ و بایه‌خ به‌ پاراستنی لایه‌نی ژینگه‌ و ته‌ندروستی ده‌دات ڕایگه‌یاند هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پڕؤژه‌كه‌ نیشانداوه‌ و ڕێكخراوه‌كه‌یان ئاماده‌كارییه‌كی پێویستی كردووه‌ بۆ جێ به‌ جێ كردنی پڕؤژه‌كه‌ له‌ سلێمانی . ووتیشی پرؤژه‌كه‌ بریتی ده‌بێت له‌ كردنه‌وه‌ی خولی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ له‌ خواردنگه‌ و ڕێستوڕانت و ئوتێله‌كاندا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌ زانیاری پێویستیان پێ بدرێت ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی خواردنی ته‌ندروست.

ڕاشیگه‌یاند: خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و ئه‌كادیمیه‌وه‌ ده‌وترێته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دگتۆران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕؤژه‌كه‌ هه‌وڵێكی گرنگه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و دروستكردنی هۆشیاری گشتی سه‌باره‌ت به‌سه‌لامه‌تی خۆراك.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 179 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

له‌ سلێمانی چاودێری زیاتری گۆشتی بازاره‌كان ده‌كرێت
2017-04-25
له‌ بازارێكی به‌له‌دیه‌كه‌ دوكانێكی گۆشت فرۆش داده‌خرێت
2017-04-24
سلێمانی: بڕێكی زۆر خۆراك له‌ناو ده‌برێت
2017-04-11
سلێمانی: پڕۆژه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی سه‌لامه‌تی خۆراك جێ به‌ جێ ده‌كرێت
2017-04-10
سلێمانی: سێ گۆشت فرۆشی نایاسایی ده‌ستگیر كرا
2017-04-02
له‌ سلێمانی وه‌ستانی ئوتومبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
2017-03-15
له‌ سلێمانی 5 ته‌ن برنجی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ ناوبرا
2017-03-09
فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو قه‌ده‌غه‌كرا
2017-03-02
خشته‌ی پێدانی كاره‌با بۆ مانگی ئادار دیاریكرا
2017-02-28
ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی خواردن و پێداویستیه‌كان بۆ مانگی ئازار دیار كرا
2017-02-25
ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی به‌روبومی سه‌وزه‌ و میوه‌ بۆ مانگی ئازار دیار كرا
2017-02-25
قایمقامیه‌تی سلێمانی: لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌و شوینه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌ست به‌ كارده‌بێته‌وه‌
2017-02-23
img
img
img