بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی: بڕێكی زۆر خۆراك له‌ناو ده‌برێت


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكی ماوه‌ به‌سه‌رچوودا ده‌گرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌له‌ف ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌ هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن له‌لایه‌ن قائیمقامه‌یتی سلێمانی بڕیاری له‌ناوبردنی دراوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشممه‌ 11.4.2017 خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌له‌ف سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌ خۆراكی ماوه‌ به‌سه‌رچوو كه‌ له‌لایه‌ن ئاساییشی ئابووریه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی لێ ئاگادار كرده‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بڕ و جۆری ئه‌و خۆراكانه‌ خالید محه‌مه‌د ووتیشی: له‌ ئه‌نجامی پشكنینی ڕۆژانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست ده‌گیرێت به‌سه‌ر چه‌ندین جۆری خۆراك و مادده‌ی ماوه‌ به‌سه‌رچوو، ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ تۆنێك زه‌یتون كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچووه‌ هه‌روه‌ها زیاتر له‌ سه‌د كیلۆ خورما كه‌ كه‌ڕووی كردووه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ندێ خۆراكی تر كه‌شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌له‌ف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و خۆراك و مادده‌ی ماوه‌ به‌سه‌رچووانه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی شاری سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ته‌له‌ف له‌ناوبران.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 265 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر