بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كێشه‌ى نێوان شوفێرانى مه‌رزه‌كان و عه‌لوه‌ى سلێمانى ده‌دات


 

 

پارێزگار  له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى عه‌لوه‌ى سلێمانى و شوفێرانى  بارهه‌ڵگرى خاڵه‌ سنورییه‌كانى باشماخ و  سه‌یران به‌ن كۆبووه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان كێشه‌كه‌ش به‌هۆی گرفتی خاوه‌ن هێڵه‌كان و خاوه‌ن كاره‌كانى عه‌لوه‌ دروست بووه‌ له‌سه‌ر شێوازى به‌شدارى له‌ گواستنه‌وه‌ى باره‌كانیان. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردار قادر ل. پارێزگارى سلێمانى ، رایگه‌یاند رێگه‌ ناده‌ن هیچ گروپێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى  زیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى  گشتی بدات و له‌و رووه‌شه‌وه‌  دووپاتى كرده‌وه‌ "به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ به‌ داخستنى عه‌لوه‌ى سلێمانى ناده‌ن"

 

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ قائیمقامى سلێمانى و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى سلێمانى ئاماده‌ى بوون، پارێزگار به‌ وردى  گوێى له‌ داواكارى نوێنه‌رانى هه‌ردوو لا گرت بریاریدا به‌ دروستكردنى لیژنه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و نوێنه‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى و شوڤێرانى بارهه‌ڵگرى مه‌رزه‌كان  بۆ لێكوڵینه‌وه‌ له‌ بریاردان له‌ كێشه‌كانیان.

 

پارێزگار ته‌ئكیدى كرده‌وه‌ له‌ ماوه‌یه‌كى  كه‌مدا لیژنه‌كه‌ كاره‌كانى خۆى ته‌واو ده‌كات و بریار له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ ده‌دات.

جێگه‌ى باسه‌ شوڤێرانى بارهه‌ڵگر له‌ مه‌رزه‌كانى باشماخ و سه‌یران به‌ن كه‌ ژماره‌یان 615 شوڤێره‌ له‌گه‌ڵ شوڤێرانى عه‌لوه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر چۆنێتى  و به‌شدارى له‌ گواستنه‌وه‌ى بار گرفت له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شوڤێرانى مه‌رزه‌كان ناره‌زاییان ده‌ربڕیووه‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر كاره‌كانى عه‌لوه‌ى سلێمانى دروست كردووه‌و بووه‌ته‌ هۆى گرانبوونى نرخى سه‌وزه‌و میوه‌ له‌ سلێمانى.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 294 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

چەند رێنمایی و رێوشونێك بۆ پێشوازی لە مانگی رەمەزان دادەنرێت
2017-05-24
سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی ئایتی له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه چوو
2017-05-24
پارێزگار پێشوازیكرد لە كونسوڵی ئێران
2017-05-24
لیژنەی باڵای چارەسەركردنی كێشە كشتوكاڵییەكان كۆبووەوە
2017-05-23
قایمقامیه‌تی سلێمانی .. لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ دواداچوون بۆ گونجاوی ئاوی له‌ بوتڵكراوه‌كان ده‌كه‌ن
2017-05-23
له‌ سلێمانی كاركردن و سه‌ردانی مێرد منداڵ بۆ كافتریاكان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
2017-05-22
سلێمانی ..ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك برنج دا ده‌گیرێت
2017-05-22
رێژەی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە لەسلێمانی زیادی كردووە
2017-05-22
سلێمانی..بەهۆی بەكارهێنانی جگەری قەدەغەكراوە خواردەمەنییەك داخرا
2017-05-22
تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان ده‌ستی پێكرد
2017-05-22
رۆژی سێ‌ شەمە نەخۆشخانەیەكی تری فریاكەوتن لەشاری سلێمانی دەكرێتەوە
2017-05-21
لەرێگەی حكومەتی ئەڵمانیاوە ژماریەك پرۆژە لە سلێمانی جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت
2017-05-21
img
img
img