img img
img img
img img
img img

له‌ ڕؤژی ژینگه‌ی هه‌رێمدا هه‌ڵمه‌تێكی پاك و خاوێنی له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا


له‌ ژێر دروشمی ( هه‌موومان ژینگه‌ پارێزین ) هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی رۆژی (ژینگه‌ی هه‌رێم ) به‌یانی رؤژی 2017/4/16 به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی یوسف یاسین سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی ژینگه‌ی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری باخچه‌كان و سه‌رۆكی بۆردی خاشاك، سه‌رجه‌م شوێنكاری هه‌ڵمه‌ته‌كانی پاككردنه‌وه‌ و جوانكاری شوێنه‌ گشتی و گه‌شتیاری و ده‌روازه‌كانی شار به‌سه‌ر كرانه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ ته‌واوی هه‌ڵمه‌ته‌كانی خاوێنی و جوانكاری له‌ لایه‌ن به‌شی خزمه‌تگوزاری و كۆمپانیا كۆكه‌ره‌وه‌كان ئه‌نجامدرابوو، كه‌ ژماره‌ یه‌كی زۆر له‌ ئامێرو ژینگه‌ پارێز به‌شداریان تێدا كردبوو.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 160 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر