img img
img img
img img
img img

پارێزگار: بۆ چارەسەری قەیرانەكان پێویستمان بە هاوكاری زانكۆكانە


 

سەردار قادر  ل. پارێزگاری سلێمانی داوا دەكات زانكۆكانی سلێمانی  لەرێگەی توێژینەوەی زانستی و كۆڕو كۆنفرانسی تایبەتەوە هاوكار بن لەچارەسەری قەیران و كێشەكاندا و راشیدەگەیەنێت مانگی 5ی داهاتوو كۆنفرانسێكی تایبەت بە دیاردەی زیادەڕەوی لە سلێمانی بەرێوە دەبەن.

 

ئەمرۆ 17ی نیسانی 2017 سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی  پێشوازیكرد لە پرۆفیسۆر بروس وال كر فێرگسن  سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی.

وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی  بەدیدارەكە پارێزگاری سلێمانی رۆڵی زانكۆی ئەمریكی بەرز نرخاند لە پێشخستی توانا زانستیەكانی كوردستان و زانكۆكەی بەروویەكی گەشی سلێمانی وەسف كرد.

 

پارێزگار  روونی كردەوە لە سلێمانی كۆمەڵێك قەیرانی جۆراو جۆر سەری هەڵداوە بۆ چارەسەركردنیشیان پشگیری و هاوكاری زانكۆكانیان پێویستە و پێشنیاری كرد زانكۆی ئەمریكی دیدارێكی تایبەت بە كێشەكان لە سلێمانی ئەنجام بدات.

 

هەروەك پێشنیاری كرد دیداری سلێمانی زانكۆی ئەمریكی هەر تایبەت نەبێت بە كێشە سیاسیەكان و بیر لە بوارەكانی تریش بكەنەوە.

 

ئاشكراشی كرد مانگی داهاتوو لە سلێمانی كۆنفرانسێكی تایبەت بە دیاردەی زیادەڕەوی ئەنجام دەدرێت و داوای كرد زانكۆی ئەمریكش هاوكاری كۆنفرانسەكە بكەن بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو دیاردە نەخوازراوە بدۆزرێتەوە.

 

سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی، وێرای خۆشحاڵی بە دیدارەكە تەئكیدی كردەوە زانكۆكەیان هەمیشە پشتیوان و هاوكار دەبێت لەگەڵ دامەزراوەكانی سلێمانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەشەپێدانی ئاستی رۆشنبیری و زانست و كلتور.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 167 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر