بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كونسوڵى ئه‌ڵمانیا: داعش له‌ شكاندایه‌ و ئه‌گه‌ر كورد نه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ رووی نه‌ده‌دا


 

 

كونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان  رۆڵى كورد له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌رز ده‌نرخێنێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كوردستان ده‌رمارێكى زیندووه‌ بۆ ئه‌ڵمانیاو  پێویسته‌ حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا سوپاسى كورد بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ى له‌شه‌ڕى تیرۆردا گێڕاوییه‌تى.

 

ئه‌مرۆ 14ى ئایارى 2017، عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین( عومه‌ر قه‌ڵادزێى) له‌برى پارێزگارى سلێمانى، له‌دیوانى پارێزگا، پێشوازیكرد له‌ "كارستن راینیكه‌" كونسوڵى گشتى كۆمارى ئه‌ڵمانیاى فیدراڵ له‌هه‌رێمى كوردستان و جێگره‌كه‌ى.

 

له‌دیدارێكدا بارۆدۆخى كوردستان به‌گشتى و پته‌وكردنى هاوكارى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو لا گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ كرا.

 

له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا پارێزگارى سلێمانى سوپاسى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیاى كرد كه‌ هاوكاری پله‌یه‌ك بوون بۆ كورد له‌ شه‌ڕى داعشدا و هیواشى خواست ئه‌و ئاسته‌ى  هاوكاری له‌بوارى  ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و كارى مه‌ده‌نیشدا بێته‌دى. 

 

هه‌روه‌ك داواى كرد هانى كۆمپاینا ئه‌ڵمانییه‌كان بده‌ن كه‌ بێنه‌ كوردستان و پرۆژه‌و كارى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له‌ كه‌رته‌ جۆراو جۆره‌كه‌كاندا.

 

پارێزگارى سلێمانى، له‌رووى سیاسیشه‌وه‌ باسى بارودۆخى كوردستانى كردوو داواى كرد حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا پشتیوانى كوردستان بكات بۆ ریفراندۆم و هێنانه‌ ئاراى وڵاتێكى نمونه‌ى كه‌ ببێته‌ سه‌ر مه‌شق بۆ ناوچه‌كه‌.

 

له‌به‌رامبه‌ردا  كونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانیا وێراى پیرۆزباى له‌ پارێزگار بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ پۆسته‌كه‌یدا، رایگه‌یاند: له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌ركێكى قورست گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆى خۆت و جێگه‌ى پێزانینه‌.

 

كونسوڵى ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند: كورد به‌خوێن هاوكار بووه‌ له‌شه‌ڕى تیرۆردا بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌ڵمانیا سوپاسى كورد بكات بۆ ئه‌و رۆڵه‌ى له‌شه‌رى تیرۆردا گێڕاوییه‌تى.

وتیشى: ئێستا گروپى تیرۆرستى داعش له‌ شكاندایه‌ و ئه‌گه‌ر كورد نه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ رووی نه‌ده‌دا.

ته‌ئكیدشى كرده‌وه‌  كوردستان  ده‌مارێكى زیندووه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا و یه‌ك ئامانج و یه‌ك دوژمنى هاوبه‌شیان هه‌یه‌و بۆیه‌ ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكاریكردنى گه‌لى كوردستان.

 

له‌ كۆتاى دیداره‌كه‌دا كونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ى نیشاندا بۆ هاوكارى و په‌یوه‌ندى فراوان له‌گه‌ڵ پارێزگا و ئیداره‌ى سلێمانى و هیواى سه‌ركه‌وتنیشى بۆ پارێزگار خواست.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 248 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

چەند رێنمایی و رێوشونێك بۆ پێشوازی لە مانگی رەمەزان دادەنرێت
2017-05-24
سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی ئایتی له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه چوو
2017-05-24
پارێزگار پێشوازیكرد لە كونسوڵی ئێران
2017-05-24
لیژنەی باڵای چارەسەركردنی كێشە كشتوكاڵییەكان كۆبووەوە
2017-05-23
قایمقامیه‌تی سلێمانی .. لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ دواداچوون بۆ گونجاوی ئاوی له‌ بوتڵكراوه‌كان ده‌كه‌ن
2017-05-23
له‌ سلێمانی كاركردن و سه‌ردانی مێرد منداڵ بۆ كافتریاكان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
2017-05-22
سلێمانی ..ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك برنج دا ده‌گیرێت
2017-05-22
رێژەی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە لەسلێمانی زیادی كردووە
2017-05-22
سلێمانی..بەهۆی بەكارهێنانی جگەری قەدەغەكراوە خواردەمەنییەك داخرا
2017-05-22
تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان ده‌ستی پێكرد
2017-05-22
رۆژی سێ‌ شەمە نەخۆشخانەیەكی تری فریاكەوتن لەشاری سلێمانی دەكرێتەوە
2017-05-21
لەرێگەی حكومەتی ئەڵمانیاوە ژماریەك پرۆژە لە سلێمانی جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت
2017-05-21
img
img
img