بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

UNHCR رووپێوی ناوچە هەژارنشینەكان دەكات


 

 

ئەمرۆ 17ی ئایاری 2017، عومەر ئەحمەد ئەمین(عومەر قەڵادزێی) ل. پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ رێكخەری UNHCR )كۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەنابەران(  لە هەرێمی كوردستان و بەرێوەبەری ئۆفیسی رێكخراوەكە لە سلێمانی كۆبووە.

 

لە كۆبوونەوەیەدا تاوتۆیی پرۆژەو بەرنامەكانی رێكخراوەكە كراو چەندین پێشنیار بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی زیاتر بۆ ئاوارەو پەناهەندەكان خرایە روو، هەماهەنگی هەردوو لاش دووپات كرایەوە.

 

مۆنیكا مۆرۆ رێكخەری UNHCR لە هەرێم كورتەیەكی لەسەر كارەكانی رێكخراوە پێشكەش كرد كە خۆی لە بەخشینی كۆمەك و هاوكاری بۆ ئاوارەو پەنابەران دەبینێتەوەو  تەئكیدشی كردەوە رێكخراوەكەیان بەردەوام دەبێت لە بەتەنگەوەچوونی  ئاوارەكان بە هاوكاری ئیدارە خۆجێییەكان. 

 

لای خۆشیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاسی رێكخراوەكەی كرد كە چەندین ساڵە كاردەكەن بۆ ئاوارەكان و هیوای خواست بەردەوام بن.

پارێزگار رونیشی كردەوە، پێشبینی دەكەن كێشەی ئاوارە لەسنورەكەدا بەردەوام بێت، چونكە پەیوەندی بە رەوشی ئاڵۆزی سیاسی عیراقەوە هەیە و وتیشی: تەنانەت ئەو شوێنانەی ئازادكراون كێشەی تائیفی هەیەو ئاوارەكان ناتوانن بگەڕێنەوە. داواشی كرد نەتەوەیەكگرتووەكان ئەم بابەتە بە هەند وەربگرێت، لەسەر پرۆژەكانیان بەردەوام بن و هاوكاری زیاتری سەنتەری هەماهەنگی قەیرانەكان(JCC) بكەن.

 

لە كۆتای كۆبوونەوەكەشدا رێكخەری UNHCR لە هەرێم ئاشكرای كرد پرۆژەیەكیان هەیە بۆ رووپێوكردنی ناوچە هەژارنشینەكان لەهەرێمی كوردستان  دواتر ئاراستەی وڵاتە كۆمەك بەخشەكانی دەكەن بۆ ئەوەی لەرێگەی ئەوانەوە هاوكاری ئەو ناوچە بكەن و بیانبوژێننەوە.  

 

پارێزگاری سلێمانیش وێرای سوپاس ، بەڵێنی هەموو هاوكاری و هەماهەنگییەكی بۆ دووپات كردنەوە.


 ئه‌م بابه‌ته‌ 229 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

چەند رێنمایی و رێوشونێك بۆ پێشوازی لە مانگی رەمەزان دادەنرێت
2017-05-24
سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی ئایتی له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه چوو
2017-05-24
پارێزگار پێشوازیكرد لە كونسوڵی ئێران
2017-05-24
لیژنەی باڵای چارەسەركردنی كێشە كشتوكاڵییەكان كۆبووەوە
2017-05-23
قایمقامیه‌تی سلێمانی .. لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ دواداچوون بۆ گونجاوی ئاوی له‌ بوتڵكراوه‌كان ده‌كه‌ن
2017-05-23
له‌ سلێمانی كاركردن و سه‌ردانی مێرد منداڵ بۆ كافتریاكان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
2017-05-22
سلێمانی ..ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك برنج دا ده‌گیرێت
2017-05-22
رێژەی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە لەسلێمانی زیادی كردووە
2017-05-22
سلێمانی..بەهۆی بەكارهێنانی جگەری قەدەغەكراوە خواردەمەنییەك داخرا
2017-05-22
تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان ده‌ستی پێكرد
2017-05-22
رۆژی سێ‌ شەمە نەخۆشخانەیەكی تری فریاكەوتن لەشاری سلێمانی دەكرێتەوە
2017-05-21
لەرێگەی حكومەتی ئەڵمانیاوە ژماریەك پرۆژە لە سلێمانی جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت
2017-05-21
img
img
img