بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی.. ڕێگری له‌به‌كارھێنانی قڕكه‌ری قه‌ده‌غه‌كراو ده‌كرێت


لیژنه‌ی به‌دواداچونی نوسینگه‌ و كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كان چاودێری سه‌رجه‌م كۆمپانیا و نوسینگه‌ و خانووه‌ كشتوكاڵیه‌كانی سنوری ئیداره‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات و ڕێگری له‌ به‌كارهێنانی قڕكه‌ری قه‌ده‌غه‌كراو ده‌كرێت.

له‌ و باره‌ییه‌وه‌ بێستون قادر سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ڕایگه‌یاند" له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و پێدانی ڕێنمای ، لیژنه‌كانمان سه‌ردانی كۆمپانیاو خانووه‌ پلاستیكیه‌كانی سنوری ئیداره‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی  مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بن.

بێستون عه‌لی ،ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ لیژنه‌كه‌یان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا 143 سه‌ردانیان بۆ 88 نوسینگه‌ و 36 كۆمپانیا 16 كلینیكی ڤێرته‌رنه‌ری ئه‌نجامداوه‌ و 79 شوێنیشیان ئاگاداركردۆته‌وه‌ تاكو پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بن 43 حاڵه‌تی سه‌رپێچیشیان تۆماركردووه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ تاكو ئێستا كاری ڕێكخستنه‌وه‌یان بۆ له‌ %95 خانووی پڵاستیكی و نوسینگه‌ و كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كان ئه‌نجامداوه‌ و ڕێنمای پێویستیان پێداون.

ووتیشی به‌هۆی له‌ ده‌ستدانی به‌های خۆراكی به‌رهه‌مه‌كانیان ڕێگری له‌ به‌كارهێنانی قڕكه‌ری تۆمارنه‌كراو و قه‌ده‌غه‌كراو ده‌كرێت له‌ لایه‌ن كۆمپانیا و خانووه‌ پڵاستیكیه‌كانه‌وه‌ ، له‌ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیشیان زیانێكی زۆر به‌ ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.



 ئه‌م بابه‌ته‌ 173 جار بینراوه‌

هه‌واڵی زیاتر