نوێترین ئاگاداری iraq.tender@acted.org یان tender@acted.org تكایه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئاره‌زووی هه‌یه‌ به‌شدار بێت له‌ دابینكردنی خواردن (ووشكه‌) بۆ ئاواره‌كان كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌وه‌ دابین ئه‌كرێت په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ئیمیڵانه‌وه‌ ‌
img img
img img
img img
img img

چالاكی ناو پارێزگا

له‌ پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی هێڵی گواستنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو

به‌ هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی ڕووبه‌ڕووی هاوڵاتیان بووه‌ته‌وه‌ ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 31/1/2016 (سه‌ردار قادر عه‌لی) جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونه‌ری و (عبدالخالق محمد عبدالرحیم) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی گشتی له‌ پارێزگای سلێمانی له‌ گه‌ڵ شۆفێرانی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.

مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی هاتووچۆی ته‌كسی و پاص بوو له‌ ناو شار و بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار وه‌ دیاری كردنی نرخێكی گونجاو كه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بگونجێت وه‌ هاووڵاتیانیش سوودی لێ ببینن.

ئه‌م هه‌وڵانه‌ی پارێزگای سلێمانی دێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری قه‌یرانی دارایی و ئه‌و بارگرانییه‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیان دایه‌.

 

 

 

كۆنفرانسی ( ئاو  سه‌قامگیری و ئاشتی یه‌) ... له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

له‌ ژێر دروشمی ئاو سه‌قامگیری و ئاشتی یه‌ له‌ ناو بینای پارێژگای سلێمانی سیمینارێك تایبه‌ت به‌ گرنگی ئاو له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤدا له‌لایه‌ن  پارێزگای سلێمانی و  ڕێكخراوی خاوێن دۆستی ژینگه‌  به‌ هاوكاری ڕێكخراوی  (UNDP)  و به‌ به‌شداری چه‌ند پسپۆڕێك و دكتۆرا له‌ بواری ئاودا  به‌ڕێوه‌چوو 

هه‌ر له‌ سیمیناره‌كه‌دا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ جیا جیا له‌ سه‌رگرنگی ئاو و كێشه‌و مه‌ترسیه‌كانی له‌ ئێستاو ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و دا خرانه‌ڕوو وه‌ چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به‌ پێ ی ڕاپۆرته‌ ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان مه‌ترسی گرژی لێ بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌مووان به‌ ژیرانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤانه‌ نه‌كه‌ین .

ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م سیمینارانه‌ بۆ زیاتر ئاشناكردنی میدیایه‌ به‌ كێشه‌كانی ئاو به‌ شێوازی زانستی و به‌شداری پێكردنی هه‌مووانه‌ بۆ تێگه‌شتن له‌م كێشه‌یه‌ هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنی و دروستكردنی ڕای گشتی سه‌باره‌ت به‌ پاراستن و و به‌فیڕۆنه‌دانی ئه‌م سامانه‌ سروشتیه‌ و چۆنێتی ڕووماڵكردنی كێشه‌ ئاوییه‌كان له‌لایه‌ن میدیاوه‌ (سیاسه‌تی میدیا له‌ بواری ئاودا)و ده‌رخستنی كاریگه‌ری كه‌م ئاوی له‌ سه‌ر ئاسایشی خۆراك و ده‌رخستنی كاریگه‌ری كه‌م ئاوییه‌ له‌ سه‌ر دیمۆگرافی و ئاڕاسته‌كردنی حكومه‌ت بۆ گرنگی دان به‌ ئاو به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێوه‌ی دروست.

 

 

 

هه‌ڵمه‌تی جیاكاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ده‌ستی پێكرد

ئه‌مڕۆ 25/11/2015 به‌ ئاماده‌بوونی د.ئاسۆ پارێزگاری سلێمانی و چه‌ندین كه‌ساس و چالاكوانی بواری مافه‌كانی ژنان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی جێنده‌ری و جیاكاری دژی مافه‌كانی ژنان له‌ ژێر دروشمی (له‌ ئاشتی ماڵه‌وه‌ بۆ ئاشتی جیهان په‌روه‌رده‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌مووان)له‌ ناو بینای پارێزگای سلێمانی ده‌ستی پێكرد .

د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون له‌ ووته‌یه‌كدا،پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رجه‌م مافه‌كانی ژنان دووپاتكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند:"پێویسته‌ ژنان بتوانن چالاكانه‌ هه‌وڵبده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆیان له‌ سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیاندا و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ ژنان به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ن و ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌وپێش چوونی كۆمه‌ڵگه‌دا.

شایه‌نی باسه‌ 25 نۆڤه‌مبه‌ری هه‌موو ساڵێك له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ده‌ست پێ ده‌كات وابڕیاره‌ ئه‌م ساڵیش بۆماوه‌ی 16 ڕۆژ به‌رده‌وام بێت و چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی ژنان له‌ خۆده‌گرێت.

 


 

له‌ هه‌فته‌ی سلێمانی كۆنفرانسێكی نه‌هێشتنی جیاكاری و توند و تیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌چوو

 

له‌ میانه‌ی چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی سلێمانی و له‌ هۆڵی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆنفرانسێكدا دوو توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی ژنان خرانه‌ ڕوو كه‌ له‌ لایه‌ن ڕیكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان به‌ هاوكاری ڕێكخراوی میلله‌تی نه‌رویجی ئه‌نجام درابوون.

توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌میان له‌ لایه‌ن كنێر عبدالله پێشكه‌ش كرا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ به‌شداریكردن و ڕۆڵی ژنان له‌ پرسه‌ سیاسیه‌كان و بڕیاردان.

توێژینه‌وه‌ی دووه‌م له‌ لایه‌ن دكتۆر ڕێباز خورشید ئاماده‌كرابوو سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سی و سزادان تایبه‌ت به‌ فره‌ ژنی و كوشتن له‌ ژێر ناوی شه‌ره‌فدا.

هه‌واڵی زیاتر