نوێترین ئاگاداری iraq.tender@acted.org یان tender@acted.org تكایه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئاره‌زووی هه‌یه‌ به‌شدار بێت له‌ دابینكردنی خواردن (ووشكه‌) بۆ ئاواره‌كان كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌وه‌ دابین ئه‌كرێت په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ئیمیڵانه‌وه‌ ‌



نرخه‌كان له‌ 2017-02-07
زیاتر »
img img
img img
img img
img img

ڕۆشنبیری سلێمانی

ڕۆشنبیری له‌ سلێمانی


شاری سلێمانی بە ڕای ھەندێک لە خەڵکی کوردستان بە شاری ڕۆشنبیری دەناسرێت. ئەوان وا دەزانن کە ئەو بەرفراوانییەش بۆ دەوری بابان و دامەزراندنی شار و ماوەیەکیش لە ساڵانی دەوڵەتی عوسمانی دەگەڕێتەوە، کە ھەموو مەلا و زاناکان شاعیر و نووسەر بوون و ڕۆڵی مزگەوت و حوجرەش کەم نەبووە لەو بوارەدا، سێ کوچکەی بابان، نالی و سالم و کوردی قوتابحانەی شیعری بابان درووستدەکەن و ئەگەر ئەو قوتابخانەیە لە ڕووی ناوەڕۆکەوە گەلێک دیمەنی لە ئەدەبیاتی ئەمڕۆی کوردیدا نەمابێت، ئەوا فۆرمی ئەدەبیاتی کوردی ئەمڕۆ ئەوا ھەر بەرپێشچوونی فۆرمی ئەو ئەدەبەیە، ئەو زارەی پێی دەنووسرێت ھەر ئەو زارەیە، زۆربەی گەورەنووسەرانی ئەو سەردەمە وەک: نالی، سالم، کوردی، مەولانا خالید، مەلا عەبدوڵلای بێتوشی، شێخ مارفی نۆدێی، سەید ئەحمەدی نەقیب، شێخ حسێنی قازی، حاجی مەلا ئەحمەدی دێلێژە، محەمەد فەیزی زەھاوی، جەمیل سدقی زەھاوی، مەلا ساڵحی حەریق، ساڵح ئەفەندی ئاھی، تایەر بەگی جاف، وەلی دێوانە، عەلی بەردەشانی، زێوەر مەلا عەبدوڵلا، ئەحمەد موختار جاف، مەلا عەزیزی موفتی، پیرەمێرد، بێخود، جەمال عیرفان و چەندین نووسەر و شاعیری دوای ساڵی پەنجاکان بوون بە بەشێکی گرنگ لە ئەدەبی کوردی ھاوچەرخ لە کوردستاندا. ھەرچەند ھەندێک لەمانە لە نێویەکدا بەھۆی تەسەوفەوە ناکۆکیان لە نێواندا ھەبووە کە دیارترینیان شێخ مارفی نۆدێ کە بووە دوژمنی سەرسەختی مەولانا خالید. لەدوای راپەڕینی بەھاری ساڵی ١٩٩١ چەند ھونەرمەندی بەناوبانگی تر لە سلێمانی ھەڵکەوتن کە رۆڵیان هه‌بووە لە شەپۆلی نوێی ئەدەبی کوردیدا، لەوانە: مەریوان وریا قانع، بەختیار عەلی، بەرزان ھەستیار، گۆران بابە عەلی، زمناکۆ بورھان قانع، محەمەد موکری، قوبادی جەلی زادە و چەند ناوێکی تر. ئەم بوارە بەرفراوانە ئێستاشی لەگەڵدا بێت سلێمانی تێیدا پێشەنگە و ھەمیشە ئەو نووسەر و شاعیرانە رۆڵی بەرچاویان لە بزوتنەوەی کوردایەتیشدا ھەبووە و بوونەتە داینەمۆی شۆڕشەکان، یەکێکی تر لە ئەو شتانەی کە سلێمانی بە شاری ڕۆشنبیری ناساندوە ئەوەیە کە یەکەم چاپخانە کە لە کوردستان کەوتبێتەکار لە سلێمانی بوە، یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە کوردستان دەرچووبێت ھەر لەسلێمانی بووە.

لە سلێمانیدا دەیان دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی تێدایە و چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری لێوە دەردەچێت و ژمارەیەکی زۆریش ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن و سەتەلایتی تێدا پەخش دەکرێ، لەم شارەدا چەندین گرووپی شانۆ و مۆسیقا و نیگارکێش و ھونەرمەندی شێوەکار ھەیە و جگە لە زانکۆی ئەمریکی و زانکۆی سلێمانی چەند زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەی بیانی تێدایە. ئەم شارە پڕە لە ھۆڵی چالاکی و بەردەوام بەرنامەی ھەمەجۆری ھونەری و ڕۆشنبیری تێدایە. چەندین گەڕیدەی بەریتانی و بیانی لە کتێب و بیرەوەریەکانیاندا ئاماژەیان بە زیندوێتی ئەم شارەداوە و بە شاری جوانی و خۆشەویستی ناسراوە. لەم شارەدا ژنان ڕۆڵی دیار و بەرچاویان ھەیە لە دام ودەزگا و دامەزراوەکاندا بە تایبەتی لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا. ئازادی ڕادەربڕین و زیندوێتی کاروجولە لەم شارەدا سیما و خەسڵەت و پێناسەی سلێمانیە. سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق بەھۆی شوێنی جوگرافیەوە، بەپاک و خاوێنترین شار ناسراوە.



 

کەرتی خوێندن

زانکۆی سلێمانی

زانکۆی سلێمانی. بۆ یەکەمجار لەساڵی ١٩٦٨ دامەزرا، كه‌مپی سەرەکی زانکۆ دەکەوێتە شاری سلێمانی یەوە لە ھەرێمی کوردستان لە سەرەتادا پێكهاتبوو له‌ ته‌نها سێ كۆلێژ، بەڵام ساڵانی دوواتر ژمارەی کۆلێژەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد لە ئەنجامی داواکاریییەکی زۆر بۆ خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان.

لەساڵی ١٩٨١ ڕژێمی فاشیستی عێراق ئەم دامەزراوە ئەکادیمییەی ڕاگواست بۆ شاری ھەولێر وە ناوەکەشی گۆڕدرا بۆ "زانکۆی سەڵاحەدین". لەساڵی ١٩٩٢ جارێکی تر زانکۆی سلێمانی دامەزرێندرایەوە لەئەنجامی ھەوڵ و کۆششی زۆری ڕۆشنبیران و زانستخوازانی کورد و خەڵکی دڵسۆزی شاری سلێمانی و زانکۆ جارێکی تر کرایەوە لە ڕێکەوتی ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢

ئەمڕۆ زانکۆی سلێمانی ٢٥ کۆلێژی ھەیە کە تیایدا خوێندکاران بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست ئەھێنن لە چەندین بواری جیاجیادا.

 


 

 

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی بە ئینگلیزی The American University of Iraq – Sulaimani زانکۆیەکی ئەھلیی قازانج نەویستە کە خوێندنێکی فراوانی ھونەرە لیبراڵیەکان لەسەر شێوازی ئەمریکی پێشکەش دەکات بۆ ھەموو خوێندکارە شایستەکان بێ گوێدانە ئینتیما و بنەچەیان. زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی کە دەکەوێتە سلێمانیەوە و لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن ئەنجومەنی ئەمیندارانەکەیەوە دەستی پێکرد و لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ دا دەرگاکانی واڵا کرد. زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی چوار بواری پسپۆڕی زانکۆیی و یەک پرۆگرامی ماستەری بەڕێوەبردنی کار و کۆرسە ئینگلیزیەکان و پیشەییەکان لە ڕێی پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەییەوە پێشکەش دەکات. ھەروەھا زانکۆکە پرۆگرامێکی زمانی ئینگلیزی بەردەوامی ھەیە بۆ خوێندکارە وەرگیراوەکان کە پێویستیان بە ڕاھێنانی زیاتر ھەیە لە ئینگلیزی دا پێش دەستپێکردنی کۆرسە ئەکادیمیەکان. ‌

 

 

هه‌واڵی زیاتر