نوێترین ئاگاداری iraq.tender@acted.org یان tender@acted.org تكایه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئاره‌زووی هه‌یه‌ به‌شدار بێت له‌ دابینكردنی خواردن (ووشكه‌) بۆ ئاواره‌كان كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌وه‌ دابین ئه‌كرێت په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ئیمیڵانه‌وه‌ ‌



نرخه‌كان له‌ 2017-02-07
زیاتر »
img img
img img
img img
img img

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت

 


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان بۆ خوێندنگه‌ كان ده‌ست پێكرد

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكیبه‌رفراوانیا ده‌ست پێكردووه‌ بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی له‌ خواردن و ئاوی خواردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان 

له‌ سه‌روبه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا دا له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا لیژنه‌ هاووبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت ژماره‌یه‌ك خوێندنگه‌یان له‌ شاری سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و به‌وردی به‌دواداچوونیان بۆ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی كرد و به‌ێوه‌به‌ری خوێندنگاكانیان له‌ كم و كورتیه‌كان ئاگاداركرده‌وه‌.

ئازاد نه‌بی ،له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندرهوستی و ئه‌ندامانی لیژنه‌ ی باڵا له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت ڕایگه‌یاند:" مه‌به‌ست له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكارانه‌ له‌ ئه‌گه‌ری توشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشی كۆلێرا وه‌ هه‌روه‌ها به‌دواداچوون بۆ جێ به‌جێ كردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان كه‌ ئه‌ركی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌ ،ووتیشی له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا به‌ ووردی پشكنینیان بۆ ئه‌و خواردنانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ خواردنگه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌فرۆشرێت ، سه‌رباری ئه‌وه‌ پشكنینیان بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان كردووه‌ و ده‌ست به‌ جێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ییان ئاگاداركردۆته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان.

ئازاد نه‌بی ئاماژه‌ی به‌ۆه‌ش كرد له‌ سه‌ر فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌موو خوێندنگه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ووردی به‌دواداچوون بۆ مه‌رجو ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن.

سلێمانی ... حه‌وزێكی فرۆشتنی ئاو داده‌خرێت

له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان، لیژنه‌ی باڵای قایمقامیه‌ت حه‌وزێكی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو له‌ ناوچه‌ی سه‌رچناری شاری سلێمانی كه‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی ئاوی پیسی فرۆشتووه‌ به‌ تانكه‌ره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان تێكدا.

ئازاد نه‌بی محمد،نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ی باڵای قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند:"دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت له‌ لایه‌ن هاووڵاتیان له‌ هه‌بوونی حه‌وزێكی نایاسایی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو له‌ پاشماوه‌ی شه‌معه‌ی ئاوی سه‌رچنار ، كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ دروستكراوه‌ و شه‌معه‌ و مزه‌خه‌ی ئاوی بۆ دانراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌ مه‌به‌ستی فرۆشتنی ئاوی حه‌وزه‌كه‌ به‌ تانكه‌ره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بۆته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی هاووڵاتیان بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی گوازراوه‌ به‌ تایبه‌تی نه‌خۆشی كۆلێرا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئاوی پیسه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌،

هه‌روه‌ها ووتی :" دوای به‌دواداچوون بۆڕاست و دروستی زانیارییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن لیچنه‌ی باڵای قایمقامیه‌ت ده‌ركه‌وت كه‌ ئاوی ئه‌و حه‌وزه‌ له‌ لایه‌ن ته‌نكه‌ره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌وه‌ به‌كارهاتووه‌ ، بۆیه‌ به‌ بڕیاری به‌ختیار عبدالرحمان قایمقامی سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی لیچنه‌ی باڵای قایمقامیه‌ت و به‌ هاوكاری شاره‌وانی سلێمانی هه‌ستاین به‌ تێكدانی حه‌وزه‌كه‌ و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی مزه‌خه‌ی ئاوه‌كه‌.

لیژنه‌كانی قائمقامییه‌ت ژماره‌یان جه‌ندلیژنه‌یه‌ ؟
-وه‌ڵام: ژماره‌ی لیژنه‌هاو به‌شه‌كانی قائمقامییت له‌ 28 لیژنه‌ی جیاواز پێك هاتووه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌و لیژنانه‌ كاری تایبه‌تی خوَیان هه‌یه‌وكه‌ له‌ ئه‌ندامی دائیره‌ی مرورو ئه‌ندامی شاره‌وانی سلیمانی وئه‌ندامێكی
قائمقامییه‌ت و ئه‌ندامی ژینگه‌ پارێزو ئه‌ندامێكی كوالیتی كوَنتڕوَڵ و ئه‌ندامی به‌رگری شارستانی پێكهاتووه‌.

هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له‌ چه‌ند كه‌س پێكهاتووه‌ ؟

وه‌ڵام: هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له‌ سه‌روَكی لیژنه‌و چه‌ند ئه‌ندامێك پێك هاتووه‌ كه‌پسپوَڕو شاره‌زان له‌و بواره‌ی كه‌كاری تێدا ده‌كه‌ن وه‌ به‌پیّی لیژنه‌كان ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كان دیاری ده‌كه‌ین لیژنه‌مان هه‌یه‌ له‌ سه‌روَكی لیژنه‌و سێ ئه‌ندام پێكهاتووه‌ و لیژنه‌ی تر هه‌یه‌ له‌ سه‌روَكی لیژنه‌و سی ئه‌ندام زیاتر پێكهاتووه‌ لیژنه‌شمان هه‌یه‌ كه‌ سه‌روَكی لیژنه‌و شه‌ش ئه‌ندام پێكهاتووه‌.

به‌ چ پێوه‌ رێك سه‌روَكی لیژنه‌ دیاری ده‌كرێت ؟
وه‌ڵام: بوَ ده‌ست نیشان كردنی سه‌روَكی لیژنه‌ كوَبونه‌وه‌ ئه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌ به‌رایه‌تییه‌كانداو ئه‌گه‌ڕێین به‌دوای كه‌سێكی شاره‌زاو پسپوَڕ كه‌ شیاوبێت بوَ سه‌روَكی ئه‌ولیژنه‌یه‌ی كه‌ دیاری كراوه‌ و كه‌سێكی شاره‌زاو چالاك بێت له‌ بواره‌كه‌دا وه‌ لیژنه‌كانمان دابه‌ش كردووه‌ لیژنه‌ی یه‌ك له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت وه‌ لیژنه‌ی دوو له‌لایه‌نی چاودێری بازرگانی ئابووریه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت وه‌ لیژنه‌ی سێ له‌لایه‌ن قائمقامییه‌ته‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌ سه‌روَكی لیژنه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ین.



ماوه‌ی فه‌رمی هه‌ر لیژنه‌یه‌ك چه‌ند مانگه‌ ؟
وه‌ڵام: ماوه‌ی فه‌رمی هه‌رلیژنه‌یه‌ك شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێت وه‌ هه‌موو لیژنه‌كانمان له‌ 1/6/2015 ده‌ست به‌كار بوون تا وه‌كو 1/7/2015 كوَتای دێت و لیژنه‌كان مانگانه‌ ڕاپوَرت ئاماده‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رجه‌م كاروو چالاكییه‌كانیانی تێدا توَمار كراوه‌.

بوَچی له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا گوَڕانكاری له‌ لیژنه‌كاندا نه‌بووه‌ ؟
وه‌ڵام: ئێمه‌ لیژنه‌كانمان له‌كاتی ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاسای ئه‌گوَڕین به‌س هه‌ندێك لیژنه‌ی تایبه‌تمان هه‌یه‌ كه‌ شاره‌زای ته‌واویان هه‌یه‌وپێویستمان پێیانه‌ بوَ دووباره‌ بونه‌وه‌یان دووباره‌ به‌ڕه‌سمی ده‌ست نیشانیان ئه‌كه‌ینه‌وه‌و فه‌رمانیان بوَده‌ر ئه‌كه‌ین.



گله‌ییه‌كی زوَر هه‌یه‌ له‌سه‌ر لیژنه‌كان كه‌ گوایا زوَر كه‌م ته‌رخه‌من ؟ وه‌ڵامی به‌ڕێزتان چییه‌؟
وه‌ڵام: ئیمه‌ به‌رده‌وام له‌ خزمه‌ت هاوڵاتیانداین وه‌ به‌رده‌وام ڕه‌قه‌می خوَم و لیژنه‌كانی قائمقامییه‌ت بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ وه‌ لیژنه‌كانی ئیمه‌ عوتڵه‌مان نییه‌و به‌شه‌وو به‌ ڕوَژ كار ده‌كه‌ین وه‌ هاوڵاتییان ئه‌توانن به‌به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن.


تا چه‌ند ده‌ره‌قه‌تی هه‌موو بازاڕه‌كان دێن ؟
وه‌ڵام: ئێمه‌به‌ به‌رده‌وامی له‌ كارداین وه‌ هه‌مووهه‌وڵێكی خوَشمان داوه‌ بوَ نه‌هێشتنی سه‌رپێچی خوَمان به‌ كه‌م ته‌رخه‌م نازانین.



تاچه‌ند له‌توانای لیژنه‌كاندا هه‌یه‌ غه‌رامه‌ی شوێن و كه‌سه‌كان بكه‌ن ؟
وه‌ڵام: ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائمقامییه‌ت سه‌ره‌تا ئاگاداری ئه‌كه‌ینه‌وه‌ دواتر غه‌رامه‌كانمان به‌ پێنج قوَناغ ده‌ست پێ ئه‌كات وه‌ به‌داخستن كوَتای دێت وه‌ لیژنه‌ بریار ئه‌دات و قه‌راری كوَتای له‌لای سه‌روَكی لیژنه‌كه‌ ئه‌بێت وه‌ خوَشم به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لیژنه‌كاندام.


سه‌رپێچییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان چین ؟ له‌چ بوارێكدا زیاتر سه‌رپێچی هه‌یه‌ ؟
9- وه‌ڵام: ئیشكردن به‌رده‌وا مه‌و سه‌رپێچیش به‌رده‌وام هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر لیژنه‌كانمانه‌ ئاگاداری جوَری كاڵاو مه‌وادی به‌سه‌ر چوو سیعری كاڵاكان و نه‌هێشتنی سه‌رپێچین له‌بازاڕوو شوێنه‌ گشتییه‌كاندا.


كاری لیژنه‌كان تا چ راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وت و بووه‌ ؟ وه‌ تاچه‌ند ڕێگر بوون له‌ دووباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان ؟
وه‌ڵام: ئه‌وه‌ هاوڵاتی ئه‌توانێ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ بداته‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌كان به‌رده‌وامین له‌ كار كردن و هه‌موو هه‌وڵكی خوَمان داوه‌ تاوه‌كو بتوانین بازاڕێكی ئارام و باش دروست بكه‌ین بوَ هاوڵاتییان تا بتوانن دڵنیا بن له‌و مه‌وادوو مادانه‌ی كه‌ به‌كاری ئه‌هێنن.


ئایا هیچ حاڵه‌تێكی به‌رتیل پێدان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كاندا ؟ یان هیچ كه‌سێك هه‌وڵی به‌رتیلی داوه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان ؟
وه‌ڵام: كاری ئێمه‌ له‌گه‌ڵ بازرگان و تاجره‌كاندایه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌جالی ئه‌وه‌مان نه‌داوه‌ به‌رتیل وه‌ربگرین ڕێگه‌ش به‌كه‌س ناده‌ین ئه‌وه‌ بكات.




كێشه‌و كه‌موو كورتییه‌كانتان چییه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان ؟

وه‌ڵام: لیژنه‌كانمان هه‌ندێ جار كێشه‌ی سه‌یاره‌مان هه‌یه‌ ئیمه‌ لیژنه‌كانمان زوَره‌و ده‌ره‌وه‌ی شارمان هه‌یه‌ پێویستمان به‌ سه‌یاره‌ هه‌یه‌ وه‌ لیژنه‌كانمان پێویستیان به‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ بوَ ئه‌وه‌ی شاره‌زای ته‌واویان هه‌بێت و پێویستمان به‌ جیهازی تایبه‌ت هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئێستادا كێشه‌ی بوَدروست كردووین وه‌ هه‌ندێك جار داوامان لێ ئه‌كرێت كه‌ چاو پوَشی بكه‌ین به‌ڵام سه‌روَكی لیژنه‌كانمان جیاوازن به‌بێ جیاوازی ئیشی خوَیان جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن به‌بێ بوونی هیچ سانسوَرێك.



وه‌ك كه‌سێك كه‌ سه‌روَكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیت به‌ڕای به‌ڕێزت ئه‌م میكانیزمه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوی ئه‌زانیت بوَ نه‌هێشتن و كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی ؟ گه‌رناچوَن پێت باشه‌ بكرێت ؟
وه‌ڵام: من وه‌ك سه‌روَكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائمقامییه‌تی سلێمانی داوا كارم له‌ هاوڵاتییان كه‌ به‌رده‌وام چاوكراوه‌ بن ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌له‌ هه‌بونی سه‌ر پێچی و نرخی كاڵاو ماده‌ی به‌سه‌ر چوو ئه‌وان چاوی لیژنه‌كانمانن وه‌ به‌رده‌وام له‌ خزمه‌ت هاوڵاتیانداین بوَئه‌وه‌ی به‌هاوكاری هه‌موولایه‌ك بتوانین ژیانێكی ئارام پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتییانی شاره‌كه‌مان بكه‌ین.

هه‌واڵی زیاتر