بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پڕۆژه‌كان

پڕۆژه‌ی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كان و ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی و له‌ لایه‌ن كۆمپانیای (لازۆی نوێ) وه‌ له‌ سه‌ر بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕی (4،666،078) دۆلار جێ به‌جێكراوه‌ و ماوه‌ی كاركردن تیایدا 500 ڕۆژ بووه‌.

پڕۆژه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ دوو بینای چوار نهۆمی كه‌ سیسته‌می گه‌رمی و ساردی و مسعدی تێدایه‌ و  له‌گه‌ڵ دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویسته‌كانی دیكه‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ كاتی ئێستادا ته‌واو بووه‌ و له‌ قۆناغی وه‌رگرتندایه‌.

شایه‌نی باسه‌ ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ شاری سلێمانی به‌ گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی به‌ تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی ئێستا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناو شاردا هه‌یه‌ وه‌ له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌م بینایه‌ به‌ ستانداردێكی باش دروستكراوه‌ له‌گه‌ڵ پێداویستی كارمه‌ندانی هاتووچۆ بگونجێت و له‌گه‌ڵ پێداویستی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ ده‌كه‌ن و لۆد و قه‌ره‌باڵغی زۆر دروست ناكات و هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن .

هه‌واڵی زیاتر

زیاتر

img
img
img