پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


خولی دووەمی پیشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب بەڕێوەدەچێت
2020-11-19 06:58:40    پارێزگای سلێمانی

دووەمین خولی پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب بەپێی مەرج ‌و رێكارە خۆپارێزیی ‌و تەندروستییەكان بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی چوارشەممە 18/11/2020، بە چاودێریی و ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، خولی دووەمی پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب بە بەشداریی بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و كونسوڵەكانی هیندستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و میسر و لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەشدارەكانی تر، كرایەوە.
پیشانگەكە لەلایەن كۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسیڵەوە بەڕێوەدەبرێت و تیایدا ٤٥٠٠٠ ناونیشان و زیاتر لە سێ ملیۆن كتێب بەشێوازێكی نوێ نمایش كراون و پیشانگەكەش بەپێی مەرج و ڕێنمایی و ڕێكارە خۆپارێزیی و تەندروستییەكان بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
لە میانی كردنەوەی پیشانگەكەدا پارێزگاری سلێمانی وتارێكی پێشكەش كرد ‌و سوپاسی رێكخەرانی پیشانگەكە ‌و بەشداربوانی كرد ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، هەر لە میانی یەكەم رۆژی پیشانگەكەدا چەندین چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions