پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


سلێمانی تیكتۆرسیزم بەرهەمدەهێنێت
2021-11-17 09:14:35    پارێزگای سلێمانی

سلێمانی بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق، بەرهەمی تیكتۆرسیزم كە دۆستی ژینگەیە بەرهەمدەهێنێت، پارێزگاری سلێمانیش دەستخۆشی لەو هەنگاوە دەكات.
ڕۆژی چوارشەممە 17/11/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و خاوەنكار ‌و كەسایەتییەكان، بەشدارییكرد لە ئیڤێنتی ڕاگەیاندنی بەرهەمی تیكتۆرسیزم (كەڵەكیم)، كە بۆ یەكەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرهەمدەهێنرێت.
تیكتۆرسیزم بەرهەمێكی پیشەسازیی بیناسازیی نوێیە ‌و لەلایەن هەردوو كۆمپانیای گروپی كۆمپانیاكانی فاروق و لاڤارجەوە لە كارگەی چیمەنتۆی بازیان (لاڤارج) بەرهەمدەهێنرێت، بەرهەمەكە دۆستی ژینگەیە و دەرفەتی كار و بوژانەوە و پشتبەخۆبەستنی ئابووریی و كەرەستەی خاوی خۆماڵیی و پاراستنی دراوی نیشتمانیی دەهێنێتە كایەوە و بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوە دەباتە ئاستێكی گەشەكردوو و ئابووریی نیشتمانیی و ئابووریی سەوز پتە و دەكات.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا سوپاس و پشتیوانیی و پیرۆزبایی خۆی پێشكەشی هەردوو كۆمپانیای هاوبەشی بەرهەمهێنان كرد و كارەكەی بە هەنگاوێكی گەورە لەقەڵەمدا لە هێشتنەوەی سلێمانی لە ڕیزی یەكەمی پیشەسازیی عێراق و هەرێمدا.
پارێزگاری سلێمانی هیواشی خواست بەرهەمەكە دەرفەتی كاری زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێنێت ‌و سوودی ئابووریی بە سلێمانی ‌و هەرێمی كوردستان بگەیەنێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions