پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


پێشانگای كتێب لەسلێمانی كرایەوە
2021-11-18 10:12:03    پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18/11/2021) بەئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەسلێمانی كرایەوەو لەپێشانگاكەدا بەهەزاران ناونیشانی جیاوازی كتێب خرایەڕوو.
پێشانگاكە ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت و تا (27/11/2021) بەردەوامدەبێت.
لەپێشانگاكەدا جگە لەخستنەڕووی چەندین كتێب، چەندین جۆری كاڵاشی تێدا پیشاندراوەو خوێنەر دەتوانێت جگە لەكڕینی كتێب چەندین جۆر كاڵای دیكەش بكڕێت و لەپێشانگاكەشدا بۆ سەرجەم كتێبەكان و كاڵاكانیش داشكاندن كراوە.




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions