پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


پارێزگار لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی ‌و خەڵكی قەرەداخ كۆدەبێتەوە
2021-11-22 09:28:36    پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەردانی قەزای قەرەداخ دەكات ‌و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی ‌و دانیشتوانی سنورەكە كۆدەبێتەوە ‌و بەڵێنیان پێدەدات، هاوكار بێت بۆ جێبەجێكردنی داواكاریی ‌و داخوازییەكانیان.
ڕۆژی دووشەممە 22/11/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی قائیمقامیەتی قەزای قەرەداخی كرد و لەلایەن بەڕێزان رەئوف كەمال سەعید قائیمقامی قەرەداخ و موسا رەئوف كاكە حەمەصالح بەڕێوەبەری ناحیەی سێوسێنان و سەرۆك و بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی قەزاكەوە پێشوازیی لێكرا.
دواتر لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای قەرەداخدا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پێداویستییەكانی قەزا و ناحیە و فەرمانگەكانی كرد، لە پێناو باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیاندا.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بەڕێز قائیمقامی قەزای قەرەداخ بەخێرهاتنی پارێزگاری سلێمانی كرد و لەو پشتیوانییە بەردەوامانە دوا، كە پارێزگاری سلێمانی لە چوار ساڵی ڕابردوودا پێشكەش بە ناوچەكەیانی كردووە، دواتر داواكاریی و پڕۆژە و پێداویستیی قەزاكەی خستەڕوو.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ قائیمقامیەت و ناحیە و تەواوی فەرمانگەكان و هاووڵاتیانی سنورەكە دەربڕی، كە دڵسۆزانە هاوكار و هەماهەنگ بوون و لەناو قوڵایی قەیرانەكاندا ئەركەكانی خۆیانیان جێبەجێ كردووە.
لە میانەی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك و بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی سنورەكە داواكاریی فەرمانگاكانیان پێشكەش كرد، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا بە دابینكردنی پێداویستییەكانیان و تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ بەشێك لە پڕۆژەكان و كاركردن لەسەر داخوازییەكانیان.
دواتر پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ قائیمقامی قەزای قەرەداخدا لەگەڵ نوێنەری دانیشتوانی جوامێری قەرەداخ كۆبوەوە و لە داواكاریی و پێداویستییەكانیانی كۆڵییەوە و بڕیاری تەرخانكردنی بودجەی پێویستی بۆ داخوازییە خزمەتگوزارییەكانیان دا و سوپاسی كردن بۆ پشتیوانیی و بەشداریكردنیان لە سەرخستنی بەڕێوەبردنێكی باشی سنورەكەیاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions