پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


كۆبوونەوەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خوێندكاران
2021-11-29 09:36:40    پارێزگای سلێمانی

لە دیوانی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی گفتوگۆكردن و دانانی بەرنامەیەكی گونجاو لە پێناو چارەسەركردنی كێشەكانی خوێندكاران ‌و جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.
ڕۆژی دووشەممە 29/11/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی زانكۆكانی سلێمانی و پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەڕێوەبەرەكانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی، پێشوازییكرد لە بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكانی ئاسایش و ناوخۆ و پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان.
لە میانی كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆی تێروتەسەل كرا لەبارەی داوای ڕەوای خوێندكاران و كێشە ‌و گرفتەكانیان، ئامادەبوان جەختیان كردەوە لەسەر هەماهەنگیی ‌و هاوكاریی هەموو لایەك لە پێناو چارەسەركردنی كێشەكان بەشێوەیەكی یاساییانە و مەدەنییانە.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوكاربن بۆ یارمەتیدانی خوێندكاران ‌و چارەسەركردنی كێشەكانیان، لە پێناو خزمەتكردنی زانست ‌و بەرەوپێشبردنی خوێندن ‌و رەخساندنی كەشی ئارام بۆ خوێندكاران.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions