پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە هەمووان پشتیوان و هاوکاری دادگاو دامەزراوە دادییەکان بن
2024-01-02 08:21:25    پارێزگای سلێمانی

 

ئەمڕۆ سێشەممە (2/1/2024)، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی کرد.
لەدیدارێکدا سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونی کارەکانی بەڕێز دادوەر جاسم جزا‌ جافر سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی کرد، کە ئەمڕۆ وەک ئەندامی دادگای پێداچوونەوەی هه‌رێمی کوردستان دەستبەکار دەبێت.
پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی پێشکەش بەبەڕێز دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی نوێی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی کرد.
هەر لەم دیدارەدا بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەدادوەرە بەڕێزەکان جەختی لەسەر سەروەریی یاساو پابەندبوون بەیاسا کردەوەو بەفەرمیی داوای لەهەموو فەرمانگەو دامەزراوەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کرد، کە پشتیوان و هاوکاریی دادگاو دامەزراوە دادییەکان بن و ئەرک و بەرپرسیارێتی یاسایی هەموو فەرمانگەو دامەزراوەو بەشە یاساییەکانیانە، کە بەخێرایی و دڵسۆزانە بەدەم نووسراوو دۆسیەی دادگاکان و بەتایبەتی دادگای دەستپاکی و فەرمانگای داواکاری گشتییەوە بچن.

 

 




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions