پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


د.هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ دەستەیەك گەنجی ئەكادیمی: هاوكارو پشتیوانتان دەبین
2024-01-05 15:53:34    پارێزگای سلێمانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی سۆپەر ئەپلیکەیشنی ناسیاری بەسەرکردەوە، کە لەلایەن دەستەیەک کوڕو کچی گەنجی ئەکادیمیی هۆشیاری سەنگینەوە دامەزراوە، خزمەتگوزاریی تەکسی بە شۆفێری پیاو و ژن لە سلێمانی و غازى ماڵان لە رێگەی ئەپلیکەیشنی ناسیارەوە بەشێوەی ٢٤ کاتژمێریی؛ دابیندەکات.

ئەم سۆپەر ئەپلیکەیشنە لەلایەن تیمێک لە گەنجانی بە توانای ناوخۆیی کاری بەرەوپێشبردن و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی دەکات و، بە شێوەیەکی پیشەیی و سەلامەتی و دڵنیاییە ئەرکی گواستنەوەی هاووڵاتیان جێبەجێدەکات، دەرفەتی کارکردنی بۆ نزیکەی هەشت سەد کەس دابینکردووە.

سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی پێشکەشکردن و پیرۆزبایی ئەم پڕۆژە خزمەگوزارییە سەردەمیانەیش لە خەڵکی پارێزگاکەمان و کوردستان دەکەین.

 




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions