پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


پارێزگاری سلێمانی: سەركۆنەی هێرشەكانی سەر هەولێری پایتەخت دەكەین
2024-01-16 15:38:10    پارێزگای سلێمانی

بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ بە توندیی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و هەموو ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان دەکەین، پرسەو هاوخەمیی خۆمان بۆ قوربانییەکان دەردەبڕین و هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.

داواکارین ئەم هێرشانە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان ڕابگیرێن، شەڕ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، تەنها ئاشتیی و سەقامگیریی لە ناودەبات و کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات، ئاسایش و ئابوریی ناوچەکە بەگشتیی دەخاتە ژێر مەترسییەوە.

داوا لە لایەنە سیاسییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین؛ یەکڕیزیی لە نێوخۆدا بهێننەکایەوەو، خۆیان لەهەر لایەنداریی و هەژمونێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی؛ بەدوور بگرن.




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions