
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێز خاتوو لەیلا عومەر عەلی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، پێشوازیکرد لە بەڕێزان هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی باکوری کوردستان (ئامەد، نوسەیبین، روحا) لە دەوڵەتی تورکیا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی کولتوریی و ژینگەیی نێوان شاری سلێمانی و شارەکانی باکوری کوردستاندا کرا. پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی خۆی بۆ دەستپێشخەریی و پیشنیازەکانیان دەربڕی.


