
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پارێزگای سلێمانی بۆ چاودێریی و بەدواداچوون و پاراستنی ژینگەی کرد، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازیی سلێمانی، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی، بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی)
لە کۆبوونەوەکەدا ڕێوشوێنی پێویست بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان بۆ پشتیوانیکردن و هەماهەنگیکردنی فەرمانگەی ژینگە و چاودێریی و پاراستنی ژینگە دیاریکران