پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


كه‌مپى ئاشتى
2018-09-07 00:00:00    پارێزگای سلێمانی


 

ئەم كەمپە تایبەتە بە ئاوارەكانی ناخۆ، دەكەوێتە باشورى رۆژهه‌ڵاتى شارۆچكه‌ى عه‌ربه‌ت ،له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى عه‌ربه‌ت - سەیدسادق .

رووبەری كەمپەكە،300 دۆنم زەوییە، ساڵی 2015 لەلایەن رێكخراوی‌ UNHCR دروست كراوە به‌هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان.
كەمپەكە توانای لەخۆگرتنی 2630 خێمه‌ى هه‌یه‌ .

 له‌ ئێستادا 2114 خێزان تیدا نیشتەجێن، كە ژمارەی تاكەكانیان دەگاتە 10272 كه‌س .لەو ژمارەیە  3518 كەسیان خوێندكارن و بۆ خوێندنی ئەوانیش ‌  5 قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایی و  1 خوێندنگاى ناوه‌ندى لە كەمپەكەدا دابین كراوە.

ئاوارەكانی ئەم كەمپە لە بەم شێوەی خوارەوە دابەش بوون:

1908 خێزان صلاح الدین / عه‌ره‌ب

109خێزان شه‌نگال / كوردى ئێزیدى
8 خێزان موسڵ / ته‌له‌عفه‌ر / كوردى شه‌به‌ك
8 خێزان موسڵ / توركمان

لە كەمپەكەدا ژمارەیەك خزمەتگوزاری گشتی هەیە لەوانە: 4 بینای خوێندنگە و  نه‌خۆشخانه‌یەك ‌ كه‌ ئێمرجنسى ئیتاڵی كارى تێدا ده‌كات له‌سه‌ر بودجه‌ى WHO
هەروەها كۆمەڵێك فەرمانگە لە كەمپەكەدا هەن لەوانە: ستافێكى پۆلیس له‌ پرسگه‌ى كه‌مپ و نوێنه‌رى ئاسایش . هەروەها ستافى JCC ئیداره‌ى كه‌مپ و پۆلیسى توندوتیژى دژى ژنان و ستافى بەرێوەبەرایەتی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ستافى هۆبه‌ى چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باى عه‌ربه‌ت و ستافى بەڕێوەبەرایەتی ئاوى ده‌وروبه‌رى سلێمانى.

ژمارەیەك  لایه‌ن و رێكخراو لە كەمپەكەدا ئۆفیسیان هه‌یه‌ و چالاكن لەوانە:
- نوسینگەی هەماهەنگی قەیرانەكانی سلێمانی(JCC)كە ئیدارەی كەمپەكە بەرێوەدەبات.

- پۆلیسى به‌رگرى فریاكه‌وتن / كەپرسگه‌ى كه‌مپەكە بەرێوە دەبەن.
- نوێنه‌رى ئاسایشى عه‌ربه‌ت
- هۆبەی كەمپی ئاشتی بەرێوەبەرایەتی توندوتیژى خێزانى
- هۆبەی بەرێوەبەرایەتی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى / DOLSA حكومى
- هۆبەی بەرێوەبەرایەتی ئاوى ده‌وروبه‌رى سلێمانى
- هۆبه‌ى چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باى عه‌ربه‌ت ( تیمى گه‌ڕۆك )
- UNHCR
- هارتلاند
- كۆمه‌ڵه‌ى مانگى سورى عێراقى
- رێكخراوی CDO كە دوو ئۆفیسیان هەیە یه‌كه‌میان بۆ ژنان و ئەوی تریان بۆ منداڵان.
- ئێمرجنسى ئیتاڵی كە نه‌خۆشخانه‌ى كه‌مپەكە بەرێوە دەبات.
- SJCC / تیمى WASH
- رێكخراوى N2N
- رێكخراوى قندیل
- رێكخراوى MAG
- رێكخراوى وچان
- رێكخراوى ژیان فاونده‌یشن / له‌ناو ئۆفیسى CDO


 لێپرسراوى كه‌مپی ئاشتی بەرێز ( تارق ئەحمد حمه‌لاوە و  لەرێگەی ستافێكی 15 كەسیەوە ئیدارەی كەمپەكە بەرێوە دەبەن.

بۆ پەیوەندی بە بەرێوەبەری كەمپ:
ژ.مۆبایلى : 07722143216
ئیمێڵ / ashtiidpcamp@gmail.com

 

چه‌ند وێنه‌یه‌كی كه‌مپه‌كه‌ 

 

 




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions