هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا
ئەحمەد ئاوا بەدووری ( 84 ) كم دەكەوێتە خۆرهەڵاتی شاری سلێمانی، نزیكە لە شاروچكەی خورماڵ، دۆڵێكی سەوز و ڕەنگینە و سەرچاوەیەكی ئاوی زۆری هەیە و بە ئاوی زەڵم ناسراوە، لە بناری چیاكەوە بە شێوەی تاڤگە دەڕژێتە خوارەوە و دیمەنێكی سەرەنج ڕاكێش بە شوێنەكە دەبەخشێ. چەندین كەپر و شوێنی پشودانی بۆ گەشتیاران لێ دروستكراوە.
چەمی ڕەزان
چەمی ڕەزان بە دووری 57 كم دەكەوێتە بەشی رۆژئاوای شاری سلێمانی، هەروەها بەدووری 30كم دەكەوێتە بەشی باشوری رۆژهەڵاتی هاوینەهەواری دوكان، 17كم لە رێگەی سەرەكی نێوان شاری سلێمانی و هاوینەهەواری دوكانەوە دوورە. چەمی رەزان لەناو دۆڵێكی كراوەو فراوان هەڵكەوتووە. ناو دۆل و چەمەكە بە دار و درخت و رەزوباخ داپۆشراوە. لە بەشی رۆژهەڵاتی چەمەكە تافگەی بافل لە بەرزایەك دێتە خوارەوە، لە بەردەم تاڤگەی بافل و دەروبەریدا هەوارگەیەك لە شێوەی هاوینەهەوار بە دیزاینێكی سەردەمیانە دروست كراوە.
چاوگ و گوڵان
چاوگ ناوچەیەكی سەوزایی و دڵڕفێنە بە دووری 5كم دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شارۆچكەی هەڵەبجەی شەهید، ئەم سەیرانگایە كانیاوێكی سازگار و باخ و داری بەرز و دیمەنی سەرنج راكێش و هەوای سازگاری هەیە و بەشێوەیەكی جوان رێكخراوە و چەند جۆرێ یاری منداڵانی لێ دانراوە .
دەریاچەی دەربەندیخان
دەریاچەی دەربەندیخان بەدووری (60) كم دەكەوێتە باشووری خۆرهەڵاتی شاری سلێمانی بهنداوهكه (3.25) (3م) ئاو گڵ دەداتەوە. دیمەنی دڵرفێنی دەریاچە و رووبارەكە ناوچەكەی كردۆتە شوێنێكی گەشتیاری كابینەی جۆراوجۆری بەسەرجەم پێداویستیەكانەوە بۆ دروستكراوە.
دێلێژە و چەپەچنارە
50 كم لەباشوری خۆر ئاوای شاری سلێمانی یەوە دوورە، سەرچاوی ئاوی سازگاری چەمی باسەڕە بەبەردەمیدا تێدەپەڕێت، لە چەپەچنارە سەرچاوەیەكی ئاوی لێیە لە بناری چیای سەگرمەوە دێتە خوارەوە، لە گوندی دێلێژە مەزاری شێخ مستەفای لێیە كە موریدانی سەردانی دەكەن.
هاوینه ههواری دوكان
هاوینەهەوار و بەنداوى دوکان (70)کم لەخۆرئاواى شارى سلێمانییەوە دوورە، دەریاچەیەکى مەزنى لێدروستکراوە،چەند میوانخانەیەکى هاوچەرخ و کۆمەڵێک کابینەى گەشتیارى جۆراو جۆر به سەرجەم پێداویستیەکانى گەشتیارى تێدادروستکراوە. 16 پڕۆژەى گەشتیارى لەئوتێل و کابینە و کەپرو موتێل و ڕێستورانت لە هاوینەهەوارى دوکاندا هەن، ساڵانەش پرۆژەى نوێ لێدروست دەکرێت.
جاسهنه
جاسهنه ئهو ناوچه كوردییه كه ئهشكهوتیكی بهناوبانگ و دییهكی ویرانكراوی تیدایهو كوردهكان به چاوی ریزهوه له میژووه پر شانازییهكهی دهروانن.
ئهشكهوت و گوندی جاسهنهی كۆن دهكهویته ناوچهی سورداش لهسهر ریگهی (سلیمانی – دووكان ) نزیكهی (50)كم له شاری سلیمانیهوه دوورهو له سالانی رابردودا دییهكهی نزیكهی (300) مالی تیدا نیشتهجیبووه.
ئهشكهوتی جاسهنه له پشتی گوندی كانی خانه و به بناری چیایهكی گه ورهوهیه كه ناوچهیهكی دلرفینهو تاڤگهیهكی ئاوی جوانی تیدایه ، پێشتر جاسهنه ئهشكهوتیكی ئاسایی و جیی خۆتیدا حهشاردان و حهوانهوه بووه ، بهلام لهگهل گۆرانی بارو دۆخ و هه لومهرجی سیاسی ئهو كاته ئهرك و ناو و ناوبانگی ئهشكهوتهكهش گۆراو میژوویهكی بهنرخی بۆ خۆی تۆماركرد ئهوهش كاتیك كهله بهرواری 3/2/1923هیزهكانی سوپای ئینگلیز له ریی فرۆكهوه شیخ مهحمودی حهفیدی مهلیكی كوردستانیان ئاگاداركردهوه كه خۆی به دهستهوه بدات و لهگهل بهریتانیهكان رێكبكهویت یان به بۆمبارانكردنی شاری سلیمانی ناچاری دهكهن.
بهلام شیخ مهحموود خۆی بهدهستهوه نهدا و بۆ ئهوهی خهلكی شارهكهشی زیاندمهند نهبن ناچار بوو رو له ناوچهیهكی تر بكات ،چونكه لهوكاتهدا هیزهكانی دوژمن له دوو بۆردوومان چهند هاولاتیهكیان شههید كرد ، لهبهر ئهوه و بۆ پاراستنی سهر و مالی هاولاتیان شیخ مهحموود لهگهل هاوهلانیدا چاپخانهكهی برد و له ئهشكهوتی جاسهنه گیرسایهوه .
هه ر لهو كاتهدا و له 28/3/1923 له ناو ئهشكهوتی جاسهنهدا یهكهم ژمارهی رۆژنامهی (بانگی حهق ) ی بلاوكردهوه كه یهكهمین رۆژنامهی شۆرشی كوردهو به یهكهمین ئۆرگانی و جولانهوهی رزگاری خوازی كورده له میژووی نوێدا ههلدهسهنگینریت و دهرخستنی روویهكی شارستانی جولانهوهكهی شیخ مهحموودی حهفیده.
چیای گۆیژە و ئەزمەر
دوبەرزایی رەنگین و هەوا سازگارن و بەسەر شاری سلێمانیدا دەڕوانن تەنها 5كم لێوەی دورن. لە زستاناندا هاوڵاتیان بۆ دیداری بەفر سەردانیان دەكەن، هاوینانیش لەبەر فێنكی و دیمەنی دڵڕفێن ڕوی تێ دەكەن.
كەناروێ
ناوچەیەكی گەشتیاری دڵڕفێنە، دەكەوێتە باكوری شاری سلێمانی لە ناوچەی شارباژێڕ. كەپر و كابینەی گەشتیاری بۆ گەشتیاران دروست كراوە فێنكی و دڵگیری دیمەنی ناوچەكە لە وەرزی هاویندا گەشتیاران شادمان دەكات.
كونە ماسی
دووری (56)كم دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی شاری سلێمانی و بەدووری (30)كم دەكەوێتە باشووری شارۆچكەی ماوەت، سەرچاوەیەكی ئاوی زۆری لێیە و بەناو بانگترینیان سەرچاوەی كونە ماسییە كە لە بناری چیایەكی بەردینەوە دێت، ، دارو درەختی زۆر ناوچەكەی كردۆتە هەوارێكی دڵگیر و چەندین كەپری پشودانی لێ دروستكراوە.
مێرگەپان
لە پشتی چیای پیرەمەگرونەوە بە دووری ( 31 )كم لە خورئاوای شاری سلێمانیەوە هەڵكەوتووە. لە هاویندا بەفركێشەكان لە پیرەمەگرون بەفری سروشتی بۆ گوندەكانی ناوچەكە دەهێنن، لەبەر جوانی و فێنكی ناوچەكە چەندین شوێنی پشوودان و دەریاچەیەك و مۆتێل و كەپری پشودان بۆ گەشتیاران و میوانان دروستكراون و گەشتیاران سەردانی ناوچەكە دەكەن.
قۆپی قەرەداغ
لە ناوچەی قەرەداغی باشووری سلێمانی، كۆمەڵێك ناوچەی گەشتیاری هەیە، لەوانە( داری زەرد، تافان، جافەران و نۆ قۆپەكە) كەهەریەكەیان بە (3) كم لەوەی ترەوە دوورە، كۆمەڵێك سەرچاوەی ئاوی لێیە و لەگەڵ هەبوونی كابینەی گەشتیاری ، هەر لەم ناوچەیە كۆمەڵێك شوێنەواری دێرین هەن لەوانە نەخشەی پادشای لۆلۆ كەپێشتربە (نەرام سین) ناو دەبرا، قەڵای باوە گردێ و زنجیرەیەك كونە جوڵاكە لە بنەرەتدا شوێنی پەرستن و گۆڕی بەردینن.
سەرگەڵۆ
گوندی سەرگەڵۆ یەكێكە لەگوندەكانی دۆڵی جافەیەتی (65) كم لە خۆرهەڵاتی سلێمانی دوورە و ناوچەیەكی دڵگیرە و باخ و بێستانی زۆر و سەرچاوەی ئاوی زۆری هەیە، ناوچەیەكی ڕازاوەیە لە وەرزی هاویندا پلەی گەرمای مام ناوەندیە، جگەلەوەی ناوچەیەكی گەشتیارییە، پڕۆژەی سەروەرییەكانی سەرگەڵو (كەپێك هاتووە لە شوێنی نیشتەجێ بوونی سەركردایەتی شۆڕشی نوێ و ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان)سیمایەكی گەشتیاری بە ناوچەكە بەخشیوە.
سەرتەكی بەمۆ
لەخۆرهەڵاتی شارۆچكەی دەربەندیخانە كەش و هەوایەكی فێنكی هەیە و لە وەرزی هاویندا گەشتیاریًكی زۆر ڕوی تێدەكەن. بەسەر لوتكەی چیاكەوە شارێكی شوێنەواریی دێرینی لێیە كەبەشاری (یەزدان گورد)دەناسرێت و بەشێكە لە مێژوی ئەم نەتەوەیە.
سیتەك
ناوچەیەكی گەشتیاری دڵڕفێنە، دەكەوێتە پشتی شاخی ئەزمڕەەوە بە دوری 20كم لە باكوری شاری سلێمانی، ناوچەیەكی سەرنج ڕاكێشە كە خەڵكانێكی زۆر لەوەرزی بەهار و هاوین ڕوی تێدەكات.
زێوێ
زێوێ لە دامێنی چیای پیرە مەگروون بە دووری (34)كم لەخۆر ئاوای شاری سلێمانی هەڵكەوتووە، ، لە رێگەی پرۆژەیەكەوە جوانكاری بۆ شوێنەكە كراوە و چەندین كەپر و شوێنی پشودان و یاری منداڵان دروستكراون وبۆته چهن شوێنیكی گەشتیاری. لە هەمان شوێن مەزاری پیرەمەگروون و ئارامگەی تۆفیق وەهبی هەیە، دانیشتوانی سنوورەكە بۆ نزاو پاڕانەوە و مرازخواستن روو لەمەزاری پیرەمەگروون دەكەن.
سەیرانگای سەرچنار
سەرچنار یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی ، دەکەوێتە ڕۆژئاوای شار . جاران بەھۆی لاوازی کەرەسەی ھاتوچۆوە و کەمی دانیشتوانی شار، سەرچنار جیابوو لە بەشەکانی تری سلێمانی و دەزانرا لەکوێوە بۆ کوێ دەستپێک و کۆتاییەتی ، ئەمڕۆکە سەرچنار تێکەڵ بووە و لەدەوریا چەندین گەڕەکی تر دروست بوون وەک: شەھیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار، ..ھتد . وە ھەروەھا سەرچنار بەیەکێک لە ھاوینەھەوارەکانی عێراق دەژمێردرێت بەھۆی بوونی ئاوی ھەڵقوڵاوی ژێر گرد و بەرزاییەکانی. زۆر لە مێژە سەرچنار ئوتێل و شوێنی حەوانەوەی لێدروست کراوە بۆ گەشتیاران. شوێنێکی فێنک و خەم ڕەوێن بووە بۆ خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری، کە تاکوو ئەمڕۆش کۆتایی ھەفتان خەڵکانێکی زۆر ڕووی لێدەکەن بۆ سەیران. سەرچنار چەندجارێک نۆژەنکراوەتەوە و سیمای ناو سەیرانگاکانی دەستکاریی کراون و خۆشکراوە.