پارێزگای سلێمانی

الرئيسية

شوێنه‌ دێرینه‌كان

 

بەردەرکی سەرا

میرەکانی بابان لەگەڵ دروستکردنی شاری سلێمانی جیگەیەکیان تەرخانکردووە بۆ بارەگای بەڕێوبردنی دەسەڵاتەکەیان ناسراوە بە سەرا , پێدەچێت بیرکردنەوە لە دروستکردنی ئەم سەرایە لە ئەنجامی ئەوەوە ھاتبێت دوای دامەزراندنی حکومەتی دەوڵەتی مەلیکنشینی بۆ پێگەی ئیدارەی فەرمانگەکانی لیوای سلێمانی ئەو کاتە ئامادەکرابێت. ئەم سەرایە لە ساڵی ١٩٢٦- ١٩٢٨ لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی دروستکراوە کە پێکھاتووە لە دوو نھۆم و ٤٣ ژوور، چەندین جار کاری چاکسازی تیادا کراوە بۆ سوود وەرگرتن لە نیشتەجێ بوون و بەڕێوبەرایەتی فەرمانگەکانی شار. پاشان تەرخانکراوە بۆ پێگەی ئیداری پۆلیس و قایمقامیەت ئێستا لەلایەن پارێزگای سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی شۆێنەواری سلێمانی بۆ گەڕانەوەی شێوازی ڕەسەنەکەی نۆژەنکراوەتەوە بۆ مۆزەخانەیەکی مێژوویی و سیاسی و نەتەوەیی شاری سلێمانی و شانازیەکانی ڕابردووی ئەم شارەی تێدا دەپارێزێت.

 


چایخانەی شەعب

چایخانەی شەعب ھەر لە سەرەتاوە مەڵبەندی کۆبونەوە و حەوانەوەی خوێندەواران و ھونەرمەندان و نووسەران بووە. سەرەتای دروستبوونی چایخانەی شەعب ئەگەرێتەوە بۆ ساڵانی پەنجا و وەستا شەریفی چایچی سەرپەرشتی کردووە. عومەر شەریف خاوەنی چایخانەی شەعب لە بارەی سەرەتای دروستبوونی چایخانەی شەعبەوە بەم جۆرە دوا : لە سەرەتادا وەستا شەریفی باوکم چایچی دەسگێر بووە پاشان بیری لە دانانی چایخانەیەک کردووە و ناوی ناوە چایخانەی شەعب سەبارەت بەوەی کە بۆ چایخانەکە ناوی شەعبی لێنراوە وەستا عومەر وتی : لە ساڵانی زوودا بیناکە ئوتێلێک بووە ناوی شەعب بووە ھەر بۆیە ئەم ناوەش لە چایخانەکە نرا.                                           

 

 


مۆزەخانەی سلێمانی


مۆزەخانەی سلێمانی لە 14ی تەمموزی ١٩٦١ دامەزراوە سەرەتا لە خانوویەکی بچووکی گەڕەکی شۆڕشدا بوو، لە ساڵی ١٩٨٠ گواسترایەوە بۆ ئەم بینایەی ئێستای. یەکەم بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی خوالێخۆشبوو (ڕەفیق فەتحوڵا) بوو. مۆزەخانەی سلێمانی پارچە ئاسەواری سەردەمە جیاوازەکانی کوردستان و میسۆپۆتامیا لەخۆ دەگرێت. لەسەر ئاستی عێراقدا بە دووەم مۆزەخانە دادەنرێت.



 

دارەسووتاوەکە

دارەسووتاوەکە بەو گۆڕەپانە دەوترێت کە دەکەوێتە ناوجەرگەی شاری سلێمانی ‌و لە سەرو مزگەوتی گەورەوە دەست پێدەکات تا شەقامی قەنات، جگە لەوەی شوێنی وەستانی پاسی چەند ھێڵێکە لە شارەکەدا و چەندین پیشەوەری ئیشی دەست ‌و کۆنەفرۆشی تێدا کۆبوەتەوە.ھەرچەندە لە ئێستادا بە ھیچ شێوەیەک (دار) لەو مەیدانەدا نافرۆشرێت، بەڵام ھەر بە ناوە کۆنەکەیەوە بەناوبانگە و ناسراوە، تەنانەت لە پێشی پاسەکان نوسراوە دارە سووتاوەکە.



 

كڵێسەی مار یوسف

خێزانە كوردەكان و خێزانە مەسیحیەكان بەشێوەی ئاشتی وئارام پێكەوە ژیاون ویەكێك لەو مەسیحیانە عبدالكریم عه‌لەكە بووە كەوەزیری دارایی بوو لە حكومەتەكەی شێخ محمودی حەفید . یەكێك لە كڵێساكانی تر كڵێسای ماریوسف لە ساڵی دوو هەزار و سێ‌ لە گەڕەكی شاری سلێمانی دروستكراوە لە گەڵ زۆربونی خێزانە مەسیحیەكان كە دەگەشتنە چوارسەد خێزان وپێك هاتبوون لە كلدان و كاسۆلیكیەكان وئاشوریەكان وئەرمەن وئەرسدۆكس وە بە شێوەیەكی ئازادانە ئەركە ئاینیە كان جێ‌بەجێ‌ دەكەن.بەهۆی جێگر نە بوونی بارودۆخی كوردستان لە دوای حە فتاكان ژمارەیەكی زۆر لەو خێزانانە چوونە دەرەوەی عێراق.


 

مزگەوتی مەولانە خالیدی نەقشبەندی

لەسەدەی هەژدەدا لەسەر دەستی محمود پاشای كوڕی عبدالڕحمان پاشای میری میرنشینی بابان لە گەڕەكی سەر شەقامی شاری سلێمانی دروستكراوە. ئەم مزگەوتە تایبەت بووە بەنەقشبەندیەكان .ئه‌م مزگه‌وته‌ به‌ ناوی (شێخ خالید) ناونراوه‌ كە ناسراوە بە مەولانە خالیدی نەقشبەندی. ئەم مزگەوتە جێگەی ژمارەیەكی زۆر شاعیر و صۆفی دیاری كورد بووە ,لەوانە شاعیری گەورە (مەلا خزر)كە ناسراوە بە (نالی) ,لەكاتی  دروست بوونیەوە ژمارەیەكی زۆر زانای ئاینی گەورە لە سەر ئەو ڕێگەیە دەرچوون وهەروەها ژمارەیەكی  زۆر خەڵكی سەر ڕێی نەقشبەندی سەردانی دەكەن, زكر و ئەركە ئاینیەكانیان جێ به‌ جێ ده‌كه‌ن. ساڵی (1969) هەزار و نۆ سەد وشەست ونۆ بەهاوكاری خەڵك وبەڕێوبەرایەتی ئەوقاف نۆژەنكراوەتەوە پێش نوێكردنەوەی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان .

 


حسێنیەی حەكیم

یەكەم حسێنیەی تایبەت بە مەزهەبی شیعە لە ساڵی هەزار و نۆ سە دو نەوەد و شەش لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی دروستكراوە وەكو ڕێزێك بۆ مەزهەبی شیعە وبەتایبەت وەك وەفا و ڕێزێك بەرامبەر(سید محسن حكیم) بەرامبەر ئەو هەڵوێست وسۆزەی بۆ كوردی هەبوە لە كاتی كوشتنی كوردا. لە حسێنیەی حەكیم دا مەزهەبی شیعە هەموو فێربونە ئاینی و نوێژ و ئاهەنگ وبۆنە ئاینیەكانیان بە شێوەی ئازادانە ئەنجام دەدەن.

 


 

شێخ حسن گڵەزەرد

‌ناسراوە بە شێخ حسن كوڕی شێخ محه‌مه‌دی نۆدەی كوڕی شێخ علی و دەچێتەوە سەر پێغەمبەر (د.خ) لە سەر بیت لەساڵی هەزار و شەش سەد و شەست و پێنج لە گوندی نۆدێ‌ له‌ دایك بووە بۆ ماوەی سەد ساڵ ژیاوە .لەساڵی هەزارو حەوت سەد و شەست وپێنج لە گوندی گڵەزەرد كۆچی دوای كردووە , وە لەبەر ئەوە ناوی گوندەكە ناونراوە بەناویەوە .پێگەیەكی دیاری هه‌بووە و زانایەكی فەلەك ناس بووە وە هەروەها قورئانی پیرۆزی بەدەستی خۆی نوسیوەتەوە.



 

مزگەوتی گەورە

لەسەدەی هەژدەدا دروستكراوە پێش ئەوەی میرنشینی بابان بینای گەورە و بەرز دروست بكەن لەناو مزگەوتەكەدا مەزارگەی شێخ ئەحمەد كوڕی شێخ معروفی نۆدەی ناسراو بە( كاك ئەحمەدی شێخ)تێدایە كە یەكێكە لە شێخەكانی تەریقوتی قادری لە كوردستان. مزگەوتی گەورە گەورەترین وبە ناوبانگترین مزگەوتە دەكەوێتە ناوەڕاستی شاری سلێمانیەوە.بەبۆنەی پیرۆزیەكەیەوە ڕۆژانە چەندەها خەڵك سەردانی دەكەن وە شوێنێكی تایبەتی لەدڵی خەڵكی شارەكەدا هەیە وە لەساڵی دوو هەزار و دوودا لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دووبارە جارێكی تر نۆژەنكراوەتەوە بۆ قورئان خوێندن و فێربوونی. وە هەروەها ژمارەیەكی زۆر مەزارگەی پیاوانی ئاینی تیادایە وەك كاك ئەحمەدی شێخ وشێخ محمودی حەفید ومەزارگەی میرەكانی بابان.

 


شێخ مارفی نۆدی


ناوی محمەمەد كوڕی شێخ مستەفا كوڕی شێخ ئەحمەدی غەزای شێخ محمەد نۆدەی یە ناسراوە بە مەعروف ، لە ساڵی (هەزار و حەوت سەد و پەنجا و دوو) لە دایكبووە ، كەساییەتیەكی ئاینی هەبووە و شوێنێكی بەرزی لە ناو كوردا هەبووە وسەرۆكی زانایانی قوتابخانەی بابانی ئاینی بوو لە قەڵاچوالان دواتر دێتە مزگەوتی گەورە لە شاری سلێمانی هه‌روه‌ها نوسەر و شاعیر و زانایەكی بەناوبانگ بووە ، هەزار و پەنجا و سێ‌ كتێب و نوسراوی هەیە لەنێوانیاندا كتێبی (ئەحمەدی)یە قاموسە لەزمانی كوردیەوە بۆعەرەبی ژمارەیەكی زۆر زانا و پیاوی ئاینی خوێندكاری بوون نمونە :
موفتی زوهاوی
شیخ حسێن قازی
شێخ محمود بەرزنج
شێخ بابا ڕەسوڵ و چەندین كەسانی تریش ، لە ساڵی هەزار وهەشت سەد وسی و هەشت كۆچی دوای كردووە.



 

به‌رزنجه

ناحیەیەكی جوانە پەنجا و چوار كم لە شاری سلێمانیەوە دوورە دەكەوێتە سەرڕێگای سلێمانی - سیدصادق ، سروشتێكی دڵڕفێنی هەیە مەزارگەی شیخ عیسا وشیخ موسای تێدایە كەهەندێكیان دەگەڕێنەوە بۆ پیغەمبەر (د.خ)لە سەر بێت وەهەروەها چەندین كەسایەتی ڕاستگۆی ئاینی ناسراوی تێدایە كە بە كاكەیەكان  ناسراون و كەسانێكی زۆر لە سلێمانی وهەرێمی كوردستان سەردانی دەكەن.




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions