سەنتەری گورچیلەی دەستكرد

پارێزگای سلێمانی

سەنتەری گورچیلەی دەستكرد یەكێكە لەو سەنتەرانەی خزمەت بەو نەخۆشانە دەكات كە گورچیلەكانیان دووچاری لەكاركەوتن یاخود سست بوون دەبێت بەهەر هۆیەك بێت ، چونكە گورچیلە ئەندامێكی گرنگی لەشی مرۆڤەو بەلەكاركەوتنی ژیانی مرۆڤ دەكەوێتە مەترسیەوە .
 

سەرەتای دروست بوونی سەنتەری گورچیلەی دەستكرد بەشێوەیەكی زانستی و بەبەكارهێنانی ئامێری تایبەت و پێشكەوتوو بەو بوارە لەمانگی ئەیلولی ساڵی ( 2005 ) لە نەخۆشخانەی چوارباخ كرایەوە كەئەو كاتە پێك هاتبوو لە ( 10) ئامێری جۆری ( Ak95s ) ی سویدی پاش ئەوەی چەند كارمەندێك و چەند پزیشكێك خولی ڕاهێنانیان وەرگرت لەدەرەوەی ووڵات لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی ئامێرەكان ئەمە بووە سەرەتایەك بۆ بەرەوپێشچوون و گەشەكردنی خزمەتگوزاری گورچیلەی دەستكرد لەشاری سلێمانی و دەوروبەری ، بەشێوەیەك لەماوەی ( 10) ساڵدا سەنتەرەكانی گورچیلەی دەستكرد ژمارەیان گەیشتۆتە ( 7 ) سەنتەر لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری بەم شێوەیەی لای خوارەوە :
 

* سەنتەری گورچیلەی دەستكردی سلێمانی               ( 40) ئامێر

* سەنتەری گورچیلەی دەستكردی ن.شــار               ( 10) ئامێر

* سەنتەری گورچیلەی دەستكردی ن.شۆڕش              ( 4 ) ئامێر

* سەنتەری گورچیلەی دەستكردی ڕانـیە                 ( 10) ئامێر

* سەنتەری گورچیلەی دەستكردی كەلار                 ( 10) ئامێر

* سەنتەری گورچیلەی دەستكردی سەیدسادق             ( 8 ) ئامێر

* سەنتەری گورچیلەی دەستكردی هەڵەبجە               ( 4 ) ئامێر 
   

جگە لەناو شاری سلێمانی كە سێ سەنتەری پێشكەوتووی گورچیلەی دەستكرد لەخۆدەگرێت ، لەدەرەوەی شار لەو شوێنانەی كەپێویستی زۆریان بەم جۆرە خزمەتگوزاریە هەیە ئەم سەنتەرانە هەیە وەك شاری ( ڕانیە و كەلار و سەیدسادق و هەڵەبجە ) .



- دیدگای سەنتەر


سەنتەری گورچیلەی دەستكرد ناوەندێكی زۆر گرنگە بۆ ئەو نەخۆشانەی گورچیلەكانیان لەكاركەوتووە تائەو كاتەی چاك دەبنەوە یاخود كاری چاندنی گورچیلەیان بۆ ئەنجام دەدرێت یاخود ئەو نەخۆشانەی كە پێوستیان بەم جۆرە چارەسەرە هەیە بەبەردەوامی بەدرێژایی تەمەنیان .

هەروەها  هاوكاریكردنی ئەو جۆرە نەخۆشانەو هەوڵدان بۆ ئەوەی ئەم خزمەتگوزاریە پەرەی پێ بدرێت و بیگەیەنرێتە ناوچەكانی دوور لەسەنتەری شار ئەمەش هاوكاریەكی باش  دەبێت بۆ نەخۆشەكان .



- ئامانجی سەنتەر
 

بە بەرپرسیارێتیەوە هەوڵ دەدرێت خزمەتگوزاری گورچیلەی دەستكرد لەهەموو ناوچەكانی دەوروبەری شار دابین بكرێت و  كاری بۆ كراوە كەلە شارۆچكەكانی وەك ( دەربەندیخان و پێنجوێن و چەمچەماڵ) یش سەنتەری گورچیلەی دەستكرد دروست بكرێت .

 

- بەشەكانی سەنتەر

 

* هۆبەی هەناوی .

* هۆبەی نەشتەرگەری .

* هۆبەی كۆنترۆڵی پیسبوون .

* هۆبەی تاقیگە .

* هۆبەی گیراوە و محالیل .

* هۆبەی تیشك و سۆنار .

* هۆبەی قاوش .

* هۆبەی ئامار.

* هۆبەی ژمێریاری .

* هۆبەی دەرمان .

* هۆبەی گەنجینە .

* هۆبەی خۆیەتی .

* هۆبەی پەرستاران .  

* هۆبەی هونەری .
 


- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەر


لەم سەنتەرەدا 6 پزیشكی گشتی كاردەكەن كە 3 یان خاوەنی بڕوانامەی زانكۆ و 2 پزیشكیان خاوەنی بڕوانامەی ماستەرن ویەك پزیشكی سۆنەر و 2 دەرمانساز كاردەكات كە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە و هەروەها 71 پەرستار كاردەكەن كە 2 یان خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و 16 یان دەرچووی زانكۆ و 46 پەرستاریان خاوەنی بڕوانامەی پەیمانگا و 7 یان خاوەنی بڕوانامەی خوار پەیمانگان، لەم سەنتەرەدا 38 كارمەندی كارگێڕی كاردەكەن كە 2 یان خاوەنی بڕوانامەی زانكۆ و 6 یان خاوەنی بڕوانامەی پەیمانگا و 30 كارمەندیان خاوەنی بڕوانامەی خوار پەیمانگان و هەروەها 3 كارمەندی تەكنینكی كاردەكەن و یەك فەرمانبەری گرێبەستیش كاردەكات كە خاوەنی بڕوانامەی دیبلۆمە.
 

 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان

 

چارەسەری هەناوی - چارەسەری ئەو نەخۆشانەی پەككەوتنی گورچیلەیان هەیە لەهەردوو جۆری كتوپڕ و درێژخایەن لەڕێگەی هەردوو جۆری گورچیلەی دەستكرد ( غسل دموی ، غسل پریتۆنی ) چاودێریكردنی ئەو نەخۆشانەی كەپەككەوتنی گورچیلەیان هەیەو بەردەوام هەفتانە سەردانی سەنتەرەكە دەكەن بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكەیان ( پێش غسل ) . 

چارەسەری ئەو نەخۆشانەی كەنەشتەرگەری چاندنی گورچیلەیان بۆ كراوە و ڕەتبوون ( رفچ الحاد ) .
 

* چارەسەری نەشتەرگەری .

* دانانی كاسیتر بۆ غسلی خوێن . 

* دانانی كاسیتر بۆ غسلی پریتۆنی . 

* وەرگرتنی بایوپسی ( Renal biopsy ) .
* ڤاكسینی ڤایرۆسی HBS بۆ نەخۆشەكان .

* دەركردنی ئاو لەسنگ و سكی ئەو نەخۆشانەی كە پێویستیان پێیەتی ( Ascitic fluid aspiration )(plural fluid aspiration ) .


بەشی كیمیا : ئەو شیكاریانەی كەدەكرێت لەم بەشەدا بریتین لە (Serum Albumin- Serum Creatinine- Blood urea- Blood sugar- Serum phosphorase  – Serum electrolyte – Serum .calcium- Serum protein) .
 

بەشی هیماتۆلۆجی : ئەم شیكاریانە ئەنجام دەدرێن (E.S.R – C.B.C)

 

بەشی ڤایرۆس : ئەم شیكاریانە ئەنجام دەدرێن  (HIV- HCV – HbsAg)

 

بەشی پاراسایت : هەڵدەسێت بەئەنجامدانی ئەم شیكاریانە (G.S.E- G.U.E)

 

بەشی بانكی خوێن : هەڵدەستێت بەئامادەكردنی بتڵی خوێن بۆ نەخۆش دوای شیكاری 

(Cross match- Blood group).


تیشك و سۆنار: بەشی تیشك و سۆنار لە سەنتەرەكە هەڵدەستێت بە پشكنین بۆ هەموو ئەو نەخۆشیانەی كە پێویستیان بەچارەسەرە .


 

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :

 

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( گەڕەكی قڕگە - پشت نەخۆشخانەی شۆڕش - بەرامبەر بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ) .

* ژ.تەلەفۆن : ( 3350272 - 3350271 )

 

***

ناوی بەڕێوبەر: ( د.شیروان عمر محمد ئەمین ) .

* ژ.مۆبایل : ( 07701537448 ) .

* ئیمەیڵ : ( shirwanana@gmail.com ) .

 

***

ناوی بەڕێوبەری كارگێڕی :  ( دڵشاد قادر سعید ) .

* ژ.مۆبایل : ( 07701989644 ) .

* ئیمەیڵ : ( dlshad71@yahoo.com ) .