سەنتەری خێزانی پزیشكی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد

پارێزگای سلێمانی

*سەنتەری پزیشكی خێزانیی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد یەكێكە لەو سەنتەرانەی تایبەتە بە پزیشكی پسپۆری خێزانی خاوەن دبلۆمی باڵا و بۆرد,لە ساڵی 2007 وەك بنكەیەكی تەندروستی  لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد دروست كراوە پاشان لە ساڵی 2010 بینای نوێی لەگەڕەكی كازیوە بۆ دروست كراوە و پاشان كراوە بە (سەنتەری پزیشكی خێزانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد)، لە ساڵی 2013 نهۆمی دووەمی بۆ دروست كراوە, دەوامی فەرمی لە م سەنتەرە لە كاتژمێر (8) ی بەیانی بۆ كاتژمێر (1)ی پاش نیوەرۆ یە و  خزمەتگوزاریە تەندروستیەكانی ئەم سەنتەرە بۆ دانیشتوانی گەرەكی كازیوە لەگەڵ بەشێك لە گەرەكی ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی پێشكەش دەكرێت.


- دیدگای سەنتەرەكە:
 

*لەرێگەی بەرنامەیەكی داتا بەیسی تایبەتەوە زانیاری تەواو لەسەر خێزان و تاكەكانی دانیشتوی سنوری سەنتەرەكەمان تۆمار كرابێت و هەموو خێزانێك خاوەنی ID CARD ی خۆیبێت و كۆدی تایبەتی هەبێت.

* پەیرەوی كردنی سیستمی رەوانە كردن (احالە) بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرە پسپۆریەكانی تر و گرێدانی سەنتەرە كە لەرێی (Net work) وە بۆ ئاڵو گۆری زانیاریە تەندروستیەكانی  تایبەت بە نەخۆش.

*پەرەپێدان بە بەرنامەی  رێكخستنی خێزان (Family Planning) و هەماهەنگی دروستكردن لەگەڵ نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی تری تایبەت بەم بوارە .

* دریژ كردنەوەی ماوەی كاركردنی سەنتەرەكە بۆ دوای نیوەروان بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی سنورەكە .

* كردنەوەی یەكەی فریاگوزاری سەرەتایی تەندروستی و دابینكردنی كارمەند و پێداویستی پزیشكی و ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن .

* فراوان كردنی هۆبەی شیكاری تاقیگەیی بۆ سەنتەرەكە.   


-ئامانجی سەنتەرەكە

1-پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی سەرەتای وەك چاودیری دایكی دووگیان ,راهینانی دایكی دوو گیان , چاودیری گەشەی منداڵ , كوتان ,رێكخستنی خیزان , تەندروستی منداڵانی تەمەن خوار 5 ساڵ بۆ خێزانەكانی سنوری سەنتەرەكە

2-كاركردن لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافەكانی نەخۆش لە سەنتەرەكە وپەرەپیدانی .

3-بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی پێویست بۆ هاوڵاتیانی سنوری سەنتەر و كۆبونەوەی بەردەوام لەگەڵیاندا .

4-كردنەوەو بەشداری پێكردنی پزیشكان و كارمەندان و فەرمان بەران لە خولە جیاجیاكانی راهێنان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی تەندروستی و شێوازی كاركردن.

5-پاراستنی ژینگەی سەنتەرو و ڕاگرتنی پاك و خاوێنی و پاكژ كردنی ئامێر و ئالەتی بەكارهێنان بۆ نەخۆش لەچوارچیوەی بەرنامەی هۆبەی كۆنترۆڵكردنی پیس بووندا.

6-هەڵسەنگاندنی كارو چالاكیەكانی سەرجەم كارمەندان هەروەها ئەو بەشانەی كاری تیا دەكەن بۆ مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ئاستی توانا و شارەزایان.

7-هاوكاری و پەیوەندی كردن لەگەڵ ئەو سەنتەرە پزیشكیە خێزانیانەی كە بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلیمانی بەنیازە كار بۆ كردنەوەیان بكات هاوشێوەی كاری سەنتەرەكەمان .

 

-ئاماژەدان بە سەچاوەی مرۆیی سەنتەرەكە
 

*لەم سەنتەرە 6 پزیشكی خێزانی كاردەكەن كە 5یان بروانامەی ماستەر و یەك پزیشكیشیان بروانامەی بۆرد و دكتۆرای هەیە،

هەروەها 5 پزیشكی ددان لەم سەنتەرە كاردەكەن كە 4یان بروانامەی زانكۆ و یەك پزیشكیان بروانامەی ماستەری هەیە،یەك پزیشكی تیشك و سۆنەر و یەك پزیشكی دەرمانساز و یەك كارمەندی كارگێریش  لەم سەنتەرە كاردەكەن كە سەرجەمیان دەرچووی زانكۆن،3 كارمەندی ژمێریاریش هەیە كە بروانامەی پەیمانگايان هەیە لەگەڵ یەك كارمەندی پرۆگرامەر و یەك كارمەندی ئامار كە دەرچووی زانكۆن ،2 تێبینەر و 4 نوسەریش هەیە كە بروانامەی خوار پەیمانگایان هەیە  لەم سەنتەرە كاردەكەن،یەك نوسەری كۆمپیوتەریش هەیە كە بە گرێبەست لەم سەنتەرە كاردەكات و دەرچووی پەیمانگایە،4 كارمەندی هونەریشهەیە كە 3یان بروانامەی خوار پەیمانگایان هەیە و یەك كارمەندیش بروانامەی پەیمانگای هەیە،2 پسپۆری خۆپاراستنیش لەگەڵ یەك كارمەندی بایۆلۆجی و یەك كارمەندی كیمیایی گرێبەست كاردەكەن كە سەرجەمیان بروانامەی زانكۆیان هەیە،هەر لەم سەنتەر یەك یاریدەدەری تاقیگە و 2 یاریدەدەری دەرمانساز و یەك یاریدەدەری خۆپاراستن و 9 یاریدەدەری پزیشكی و 3 كارمەندی چارەسەری سروشتی و 5 پەرستیار كاردەكەن كە بروانامەی پەیمانگایان هەیە،هەروەها 5 كارگوزاری گرێبەست و 2 پاسەوانیش كاردەكەن كە بروانامەی خورا پەیمانگایان هەیە.

 

-ئاماژەدان بە جۆری خزمەتگوزاری (پزیشكی , تاقیگە) 
 

*خزمەتگوزاری تاقیگە: پشكنینی (ریژەی خوێن, خرۆكەی سپی , روماتیزمە , ژمارەی خرۆكەكانی خوین ,شەكرە , یۆریا , چەوری دڵ , چەوری جگەر , حەمل , گرانەتا , جۆری خوێن , میز , پیسای ).

* خزمەت گوزاری تیشك و سۆنەر: سۆنار , ئەشیعەی عادی , ئەشیعەی ددان.

 

-چۆنیەتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :
 

*ناونیشان و شوێنی جوگرافی :   سلێمانی- گەرەكی كازیو- كۆڵانی  ژمارە  98  -خانووی ژمارە یەك                       

*ژمارەی تەلەفون :   0533340148یان0533340147

*ئیمەیڵ : ebrahimahmedfmc@yahoo.com

 

*ناوی سیانی بەرێوبەر : د. بەسۆز ئەبوبەكر محەمەد 

*ژمارەی مۆبایل : 07701570275

*ئیمەیڵ : basoza@yahoo.com 

 

*ناوی سیانی بەرێوبەری كارگێری:نەبەز محەمەد سدیق عەبدولرەحیم

*ژ.مۆبایل : 07701427787

*ئیمەیڵ : nabazbaba@gmail.com