سەنتەری ڕاوێژكاری رۆماتیزم و راهێنانی پزیشكی

پارێزگای سلێمانی

ئەم سەنتەرە لەساڵی ( 1987 ) دروست كراوەو لەساڵی ( 2008 )  نۆژەنكراوەتەوە ، هەڵدەستێت بە دابینكردنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان لەبواری نەخۆشیەكانی جومگەو رۆماتیزم و دابینكردنی چارەسەرو دەرمان و چارەسەری سروشتی بۆ نەخۆشەكانی رۆماتیزم ، خزمەتگوزاری سەنتەرەكە بۆ هاوڵاتیانی ناو پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی .

 

- دیدگای سەنتەر
 

دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری سروشتی تایبەت بە نەخۆشیەكانی جومگەو رۆماتیزم بە شێوەیەكی بەردەوام لەگەڵ پەرەپێدان و فراوانكردنی سەنتەرەكە لەڕووی بەش و زیادكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان بۆ هەموو دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری .


 

- ئامانجی سەنتەر
 

دابینكردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە نەخۆشی جوگەو رۆماتیزم لەگەڵ دابینكردنی خزمەتگوزاری چارەسەری سروشتی ( علاج طبیعی ) و پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش و پەرەپێدانی توانای كارمەندان و گرنگیدان و باشتركردنی شوێنی كاركردن . 

 

- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەر

لەم سەنتەرە 15 پزیشكی پسپۆڕ و راهێنراو و پسپۆڕی نیشتەجێ دێرین و 3یاریدەدەری پزیشكی و 4 یاریدەدەری دەرمانساز و 21 كارمەندی چارەسەری سروشتی 3 وێنەگری تیشك هەن كەسەرجەمیان بڕوانامەی پەیمانگایان هەیە لەم سەنتەرە كاردەكەن.

 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکییەكان 

 

* خزمەتگوزاری تیشك : تەنها تيشكی ئاسايي

* چارەسەری سروشتی : لێرەدا چارەسەری سروشتی بۆ پیاوان و ژنان دەكرێت .
* دەرمانخانە

* دەرزی لێدان


- چۆنێتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :
                   

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - شەقامی قەنات - تەنیشت پزیشكی دادوەری )

* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3201985 )

* ئیمەیڵ : ( rrcsl@gmial.com )

 

* بەرێوبەری سەنتەر: (د.هاوار عەلی ئیحسان)

* ژمارەی مۆبایل (07701367117)


* بەرێوبەری كارگێری : ( سۆران معروف رەوف )

* ژمارەی مۆبایل : ( 07701911345 )