نەخۆشخانەی مناڵانی فێركاری

پارێزگای سلێمانی

 نەخۆشخانەیەكی مناڵانی فێركاریە كە لەم نەخۆشخانەیەدا مناڵان لە تەمەنی یەك رۆژەوە تاوەكو 15 ساڵ چارەسەر دەكرێت و ئەم نەخۆشخانەیە لەساڵی 1953 دروستكراوە و لەساڵی 1988 گواستراوەتەوە بۆ ئەم شوێنەی ئێستای ، تەنیا یەك جار نۆژەنكراوەتەوە لەساڵی 2000 دا  و تائێستا بەردەوامە لە خزمەتكردن و چارەسەركردنی مناڵانی نەخۆش .


- ژمارەی قەرەوێلەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە 362 تەخت و خزمەتگوزاریەكانی بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی و هەندێك جار نەخۆشی پارێزگاكانی تر سەردانی ئەم نەخۆشخانەیان كردووە .


- دیدگای نەخۆشخانە
 

* پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر بە مناڵی نەخۆش .

* بەرزكردنەوەو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری هاوچەرخ بۆ مناڵی نەخۆش . 


- ئامانجی نەخۆشخانە 


* پێشكەشكرنی خزمەتگوزاریی تایبەت بە نەخۆش .

* پەرەپێدانی بەردەوام بە تواناو زانیارییەكانی پزیشكان و كارمەندان و لایەنە كارگێڕیەكانی نەخۆشخانەكە .

* پەرەپێدان بەژینگەی تەندروستی نەخۆشخانە و ژینگەی كاركردنی ستافی نەخۆشخانە .

* ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەبوارە جیاجیاكان بەمەبەستی پێشخستنی بواری تەندروستی و بواری كاركردن لەنەخۆشخانەكەدا.

* دانانی پلان بۆ جێبەجێكرنی كارەكانی ناو نەخۆشخانە و چاودێری و هەڵسەنگاندی بەردەوام و دانانی كات بۆ جێبەجێكردنی پلانەكان . 

* پێدانی مافەكانی نەخۆش و پەرەپێدان بە مافەكانیان .

* پێگەیاندنی پزیشكی پسپۆڕی مناڵان .

* بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی كارمەندان .
 

 - سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە

 

* پزیشكی گشتی: ( 21 ) ، ( 5 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 16 ) بروانامەی ماستەر  ، ( - ) بروانامەی زانكۆ .

* دەرمانساز: ( 27 ) ، ( 14 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 13) بروانامەی پەیمانگا . 

* كارمەندی تاقیگە: (  ) ، (  ) بروانامەی زانكۆ ، ( ) بروانامەی پەیمانگا .

* پەرستیار: ( 189) ، ( 4 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 108 )  بروانامەی پەیمانگا ، ( 77 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* كارمەندی كارگێری: ( 57 ) ، ( 7 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 15) بروانامەی پەیمانگا ، ( 35 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* كارمەندی تەكنیكی: ( 14 ) ، ( 2 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 9 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 3 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان


* ڕاهێنانەوە و چارەسەری خۆراكی: چاودێری و چارەسەركردنی بەدخۆراكی و پێدانی خۆراكی تایبەت بە نەخۆش و (pku) . 

* نەخۆشیە درێژخایەنەكان: نەخۆشی شەكرەو هەستیاری ڕەبۆو گورچیلەو پەركەم .

* ئیكۆ: ئەنجامدانی پشكنینی ئیكۆ بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان پێیەتی .

* خزمەتگوزاری تاقیگەیی: پشكنینی خوێن و پشكنینی میز و كیمیایی و  وردبینە زیندەوەرەكان و هۆرمۆنات و  ڤایرۆسات و پاراسایت و نەخۆشیە بۆماوەییەكان .

*خزمەتگوزاری تیشك و سۆنەر: سۆنار ، تیشكی ئاسایی ، تیشكی رەنگاوڕەنگ .



- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە


* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - شەقامی قەنات )

* ژمارە تەلەفۆن : ( 3208773  یان 3202953 ) 
 

* ئیمەیڵ : ( childrensul.hospital@gmail.com )

 

 

* ناوی بەرێوبەر : ( د.هێرش حمە ڕەئووف )

* ژمارەی مۆبایل : ( 07702272550 )

* ئیمەیڵ : ( Hersh1975@yahoo.com )
 

 

* ناوی سەرۆك بەش : ( د.ئالان عبداللە عبدالرحمن )

* ژمارەی مۆبایل : ( 07702262065 )

* ئیمەیڵ : ( allenabdula@yahoo.com ) 

 

* ناوی بەرێوبەری كارگێری : ( عبدالرحمن كریم محمد )

* ژمارەی مۆبایل : ( 07701527208 )