نەخۆشخانەی دەروونی شەهید (سەڵاحی موهەندیس) نەخۆشخانەیەكە بۆ چارەسەركردن و ڕاهێنانەوەی نەخۆشیە دەروونیە درێژخایەنەكانە وەك نەخۆشی شیزۆفرینیا و بای پۆلەر ، ئەم نەخۆشخانەیە لە ساڵی 2011 دا دامەزراوە و خزمەتگوزاریی پێشكەش بە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و چواردەوری دەكات .
- ژمارەی قەرەوێلەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە40 تەخت و تائێستا بەردەوامە لە خزمەتكردن بە نەخۆش و چارەسەركردنیان .
- دیدگای نەخۆشخانەكە
*فراونكردنی نەخۆشخانەكە و زیادكردنی خزمەتگوزاریەكانی ڕاهێنانەوەی نەخۆش و برەودانی زیاتر بەبەشی وەرزش و دروستكردنی یاریگایەكی تاتان هەروەها زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی ، گرنگیدان بە ئیشی دەست و وێنەكێشان و ڕاهێنانی زیاتر بەكارمەندەكان .
- ئامانجی نەخۆشخانە
* پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تایبەت بە نەخۆش ( سەردانی نەخۆش لەكاتی ناردنەوەی بۆ ناوخێزان .
* پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش.
* پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای كارمەندان ( كارمەندی پزیشك ، پزیشكان، لایەنی كارگێڕی ، .....هتد ) .
* پەرەپێدان بە ژینگەی نەخۆشخانە لەڕووی سەلامەتیەوە.
* پلاندانان و جێ بەجێكردن و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام لە پێناو چاككردنی پرۆگرامەكانی نەخۆشخانەكان.
* ئەنجامدانی توێژینەوە لەبوارە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی پێشخستنی بواری كاركردن.
- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە
* پزیشكی گشتی: ( 1 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا .
* دەرمانساز: ( 7 ) ، ( 1 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 6 ) بروانامەی پەیمانگا .
* كارمەندی تاقیگە: ( 3 ) بروانامەی زانكۆ .
* پەرستیار: ( 27 ) ، ( 24 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 3 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* توێژەری دەروونی : ( 5 ) بڕوانامەی زانكۆ .
* چارەسەركاری سروشتی :( 5 ) بڕوانامەی پەیمانگا .
* شێوەكار و وەرزش : ( 3 ) بڕوانامەی زانكۆ .
* كارمەندی كارگێری: ( 7 ) ، ( 1 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 4 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 2 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی تەكنیكی: ( 7 ) ، ( 5 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 2 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* گرێبەست: ( 2 ) شۆفێر بڕوانامەی خوار پەیمانگا .
- جۆری خزمهتگوزارییە پزیشکی و تاقیگهییەكان
لەم نەخۆشخانەیە پشكنینی خوێن ( كیمیا ، هیماتۆلۆجی ، ڤایرۆس ) هەروەها پشكنینی میز دەكرێت .
- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - گەڕەكی قڕگە - نزیك بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی )
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3265527 یان 3265532 )
* ناوی بەڕێوبەر : ( د .زامدار حەمە ڕەسول كەریم )
* ژمارەی مۆبایل : ( 07701482555 )
* ئیمەیڵ : ( zamdarkarim@gmail.com )
* ناوی بەڕێوبەری كارگێڕی : ( ڕزگار عوسمان عەبدوڵا )
* ژمارەی مۆبایل : ( 07706815859 )