نەخۆشخانەی گشتی شەهید غریب هەڵەدنی / دوكان

پارێزگای سلێمانی

نەخۆشخانەی گشتی شەهید غەریب هەڵەدنی ، نەخۆشخانەیەكی گشتی100 تەختی لەناو قەزای دوكاندا لەساڵی ( 2004 ) بەردی بناغەی دانراوە ، لەساڵی (2012 ) كراوەتەوە و خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكات .

نەخۆشخانەی شەهید غەریب نەخۆشخانەیەكی گشتیە جگە لەپسپۆرە سەرەكیەكان ( هەناوی ، نەشتەرگەر، مناڵان ، ژنان و مناڵبون ، ددان ) ، هەروەها پسپۆریەكانی تریش وەكو ( پێست ، جوانكاری ،قوڕگ ولوت وگوێ ) لەخۆ دەگرێت و سنوری خزمەتكردنی بۆ هەموو قەزای دوكانە بەشارۆچكە و گوندەكانەوە .

 

- دیدگای نەخۆشخــانە 

نەخۆشخانەی گشتی شەهید غەریب  هەڵەدنی لەسنوری قەزای دوكان هەوڵدەدات بەدابینكردنی هەموو خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان جگە لەوانەی كەتەنها لەسەنتەری شاردا دەست دەكەون ، ئەویش لە پێناو كەمكردنەوەی پێویستی سەردانی دانیشتوانی ئەم سنورە بۆ ناو شاری سلێمانی لە داهاتوودا و ببێتە چاوگی گۆرانكاری زانستی سەردەم بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی .

 

 

- ئامانجەكانی نەخۆشخانــەكە  
                 

1- كردنەوەی  بەشی نەشتەرگەری بەدرێژایی ( 24 ) كاتژمێر . 

2- كردنەوەی بەشی مناڵبون بە درێژایی ( 24) كات ژمێر . 

3- بوونی بەردەوامی پزیشكی پسپۆر لەنەخۆشخانە .

4- كردنەوەی بەشی چاودێری ورد .

5- دروستكردنی یەكەیەكی تەندروستی بۆ هەر نەخۆشێك بۆ تۆمار كردن و دابینكردنی خزمەتی راستەوخۆ .  

6- بەردەوامی فێركردنی زانستی تەندروستی كە لەئێستادا بەشێوەیەكی وەرزی كاردەكات .

7- دروستكردنی باخچەو سەوزای لەنەخۆشخانە . 

8- دروستكردنی پلانی ساڵانەی نەخۆشخانە .

9- كردنەوەی یەكەیەكی توێژنەوەی زانستی .

 

- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە

 

* پزیشكی گشتی: ( 14 ) ، ( 3 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 5 ) بروانامەی ماستەر  ، ( 6 ) بروانامەی زانكۆ .
* پزیشكی ددان: ( 5 ) ، ( 3 ) بروانامەی ماستەر ، ( 2 ) بروانامەی زانكۆ .  

* دەرمانساز: ( 4) بروانامەی زانكۆ .

* كارمەندی تاقیگە: (  ) ، (  ) بروانامەی زانكۆ ، ( ) بروانامەی پەیمانگا .

* پەرستیار: ( 29 ) ، ( 6 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 19 )  بروانامەی پەیمانگا ، ( 4 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* كارمەندی كارگێری: ( 34 ) ، ( 1 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 7 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 26 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* كارمەندی تەكنیكی: ( 10 ) ، ( 1 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 4 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 4 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان 


1- چارەسەری هەناوی
 

* چارەسەری حاڵەتە ساردەكانى نەخۆشیەكانی هەناوی .

* نەخۆشیە كتوپڕەكانی هەناوی .
* نەخۆشیەكانى كۆئەندامی هەناسە .

* ڕۆماتیزم نیە .

* جەڵتەی دەماغ نیە .

* نەخۆشیە درمەكان نیە .

* نەخۆشیەكانی دڵ و بۆریەكانی خوێن نیە .

 

2- نەشتەرگەری گشتی
 

* چارەسەری حاڵەتە ساردەكانی نەشتەرگەری .  

* نەشتەر گەری گشتی هەیە .

* شكاوی نیە .

* دەمار نیە .

 

3-خزمەتگوزاری تاقیگەیی
 

* پشكنینی خوێن .

* پشكنینی میز .

* نەخۆشی زانی و شانەسازانی نیە .

* پشكنینی كیمیایی .

* پشكنینی وردبینە زیندەوەرەكان .

* شكنینی نەخۆشیەكانی دڵ و بۆریەكانی خوێن .

 

4-خزمەتگوزاری تیشك و سۆنار
 

* سۆنار .

*  ئەشیعەی عادی .

* هەناوبین نیە .

* سی تی  نیە .

* ئێم ئار ئای نیە .


 

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە

 

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی: ( قەزای دوكان - دوكانی خواروو ) .

 

* ژمارە تەلەفۆن: ( 07480116627 ) .

 

* ئیمەیڵ: (  )

 

* ناوی بەڕێوبەر: ( د.محەمەد ئەحمەد محەمەد ) .

* ژمارەی  مۆبایل: ( 07701902946 ) .

* ئیمەیڵ: ( muhameddentist@yahoo.com ) .
 

* ناوی بەڕێوبەری كارگێـڕی: ( ڕێبوار ئیسماعیل ) .

* ژمارەی مۆبایــل: ( 1962828 0750 ) .

* ئیمەیڵ: ( Rebwarahmad1978@gmail.com ) .