نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری

پارێزگای سلێمانی

ەخۆشخانەی فێركاری لە ساڵی 1975تەواو بووەو بەردەوامە لە كاركردن بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ، لە ساڵی 2000 ئەم نەخۆشخانەیە نۆژەن كراوەتەوە .

لەم نەخۆشخانەیە كاری نەشتەرگەری ( عملیات ) بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت ، هەندێ‌ جاریش چارەسەری نەخۆش دەكرێت بەبێ‌ ئەنجامدانی كاری نەشتەرگەری ، زۆربەی ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن داخڵكراون بۆ تەواوكردنی چارەسەرو ئەنجامدانی كاری نەشتەگەری یان چارەسەری پێویست رەوانەی ئەم نەخۆشخانەیە دەكرێن .
 

- ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە ( 303 ) تەختە و خزمەتگوزاریەكانی بۆ پارێزگای سلێمانی  و دەوروبەریەتی ، هەروەها سەرەڕای ئەوەش خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە پارێزگاكانی تری وەك ( كەركوك و دیالی ) و ئاوارەكانی دەرەوەی هەرێم و ئاوەرەكانی سوریا دەكات . 

 

- ئامانجی نەخۆشخانە
 

بریتیە لە پێدانی زانیاری دەربارەی نەخۆشخانەی فێركاری وە دیاری كردنی ئەو كارانەی كەئەنجامی دەدات ڕۆژانە لەلایەن پزیشكان و كارمەندانەوەو دیاریكردنی كەم و كورتیەكان كە پێویست دەكات پێداچوونەوەی بۆ بكرێت بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان لە ڕووی تەندروستیەوە .

 

- بەشانەكانى نەخۆشخانە
 

* بەشی نەشتەرگەری گشتی

* بەشی نەشتەرگەری ئیسك و شكاوی

* بەشی نەشتەرگەری یۆرۆلۆجی( كۆئەندامی میز) 

* بەشی نەشتەرگەری دەم و ڕوو و شەویلگە 

* بەشی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆریەكانی خوێن

* بەشی تاقیگە ( هیماتولوجی ، هستوپاسولوجی ، پاراسایت ، ڤایرۆسات ، كیمیا ، بەكتریۆلۆجی ، بانكی خوێن )

* بەشی تیشك (  تیشكی عادی + سۆنەر ، MRI ، CT  )

 

- دیدگای نەخۆشخانە
 

زیاتر ئەنجامدانی كاری نەشتەرگەری بۆ ( نەشتەرگەری ، شكاوی ، یۆرۆلۆجی ، نەشتەرگەری دەم و روو شەویلگە ، نەشتەرگەری سنگ ) .

- ئامانجنی نەخۆشخانە
 

1- ئەنجامدانی كاری نەشتەركاری و چارەسەر بۆ نەخۆشی خەوتوو . 

2- پابەندبوون بە پێدانی مافی نەخۆش  وە كار ئاسانی كردنی لە ڕووی تەندروستیەوە .

3- پەرەپێدانی تەواوی زانیاریە تەندروستیەكان بۆ ( پزیشكان ، كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی و تەكنیكی ) ناردنیان بۆ خولی تایبەت لە ناوەوە  و دەرەوەی هەرێم .

4- دانانی بەشی خزمەتگوزاری  لە نەخۆشخانە بەمەبەستی بە ئاگا بوون لە پاك و خاوێنی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ نەخۆش و كارمەندان لەڕوی ( ئوتێلەوانی ، خواردن ، پاك و خاوێنی ) .

5- دانانی بەرنامە بۆ چاككردنی ئەو كەم و كوڕیانەی كە هەیە لە نەخۆشخانەكەدا كەتوانای چارەسەركردنیان هەیە . 

6- ئەنجامدانی تۆژینەوەی زانستی و كارگێڕی بە مەبەستی پێشخستنی نەخۆشخانە لەڕووی تەندروستی و ئیداریەوە .


- سەرچاوە مرۆییەكان 

 

* پزیشكی گشتی: ( 243 ) ، ( 18 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 17 ) بروانامەی ماستەر  ، ( 33 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 129) دیبلۆمی باڵا.
* پزیشكی ددان: ( 12) بڕوانامەی زانكۆ .
* دەرمانساز: ( 7 ) بروانامەی پەیمانگا .

* كارمەندی تاقیگە: ( 48 ) ، ( 23) بروانامەی زانكۆ ، ( 25 ) بروانامەی پەیمانگا .

* پەرستیار: ( 266) ، ( 6 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 159 )  بروانامەی پەیمانگا ، ( 101 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* كارمەندی كارگێری: ( 137 ) ، ( 14 ) بروانامەی زانكۆ، ( 16 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 61) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* كارمەندی تەكنیكی: ( 17 ) ، ( 8 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 9 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* پسپۆڕی وبائیات : ( 1 ) بڕوانامەی ماستەر .

 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان 

 

* چارەسەری نەشتەرگەری گشتی : نەشتەرگەری گشتی ، نەشتەرگەری ئیسك و شكاوی ، نەشتەرگەری یۆرۆلۆجی ، نەشتەرگەری دەم و ڕوو شەویلگە ، نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆریەكانی خوێن .

* خزمەتگوزاری تاقیگەیی : بكتریۆلۆجی ، هستوپاسۆلۆجی ، پاراسایت ، كیمیا ، ڤایرۆسات ، بانكی خوێن ، ڕاكێشانی خوێن ( سحب الدم ) .

* خزمەتگوزاری تیشك و سۆنەر: تیشكی عادی ، تیشكی هەناو بینی ، سۆنەر ، C.T ، MRI .
 


- چۆنیەتی پەیوەندیكردن بەنەخۆشخانەكەوە
 

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی – شەقامی زانكۆ ) .

* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3270561 یان 3270562 یاخود 3270563 ) .
 

* ناوى بەڕێوبەر: ( د.سەباح عابد عەبدولحەكیم) .

* ژمارەی مۆبایڵ : ( 07701524602 ) .

* ئیمەیڵ : ( d sabah-hawrami 1965@yahoo.com ) .


* ناوی بەڕێوبەری كارگێڕی : ( سەروەر سدیق عەبدولكەریم ) .
* ژمارەی مۆبایڵ :(1533877 0770 ) .

* ئیمەیڵ : ( sarwarsidiq@hotmail.com ) .