به‌مه‌به‌ستی ڕێگه گرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئارد و برنجی بایعی كه مانگانه له ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه به سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێـت له مه‌ودوا ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕێگه ده‌درێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی .
به‌ختیار عبدالرحمان قایمقامیه‌تی سلێمانی له پێناو پاراستنی نرخی برنج و ئاردی بایه‌عی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دیوان قایمقامیه‌ت كۆبۆوه ،له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به فراوانی باس له چۆنێتی دابه‌ش كردنی به‌شه خۆراكی هاووڵاتیا ن كرا له‌لایه‌ن بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه كه مانگانه به سهرهاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت ، به‌هۆی باش نه‌بونی جۆری خۆراكه‌كان به‌شێكی زۆری هاوڵاتیا ن به‌شه خۆراكی خۆیان ده‌فرۆشنه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانی پێوه بكرێت له نێوان پارێزگاكان و زۆرجار ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه.
دوای گفتوگۆ كردن له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئارد و برنجی بایعی بڕیاردرا له مه‌ودوا ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی قایمقامی سلیمانی ڕێگه بدرێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ، له‌گه‌ڵ دابینكردنی ئاردی پێویست به ڕه‌زامه‌ندی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵ بۆ كارگه‌كانی ئالیك به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی عه‌له‌ف بۆ جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی .