ژمارەیەك نۆرینگەو دەرمانخانە دادەخرێن

پارێزگای سلێمانی

لە 5 مانگی رابردودا، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی سه‌ربه‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌ی داخستوه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی به‌سه‌رچوودا گرتوه‌.

 

فریا عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری قائیمقامیه‌ت له‌ لیژنه‌كه‌ رایگه‌یاند؛ له‌مانگی رابردودا و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌سیسته‌می ته‌ندروستی و جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی (5) ده‌رمانخانه‌ و (3) نۆرینگه‌ی داخستوه‌.

 

وتی؛ رۆژانه‌ لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌و ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات كه‌ چاره‌سه‌ری هاوڵاتیانی تێدا ده‌كرێت و ده‌‌فرۆشرێت، كه‌ له‌ 10.1 – 10.31 (57) سه‌ردان ئه‌نجامداوه‌ و (53) پسوڵه‌ كراوه تۆماركراوه‌‌، به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه‌ (14) شوێنیان به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رگیراوه‌ كه‌ دوباره‌ی ‌نه‌كه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ روبه‌روی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌.

 

وتیشی؛ له‌مانگی رابردودا لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ 140 پاكه‌تی جۆراوجۆردا گرتوه‌ و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ئه‌و ده‌رمانخانه‌ و نۆرینگا‌نه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ داخراون.

 

رونیكرده‌وه‌؛ یه‌كێكی تر له‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی داخستنی شوێنه‌كه‌، پابه‌ند نه‌بونه‌ به‌ مه‌رجی یاسایی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌، كه‌ پێویسته‌ له‌ دوای كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌رۆ نۆرینگه‌ یاخود  ده‌رمانخانه‌كان بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام كه‌سێك خانه‌نشین بێت ده‌توانێت بۆماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر شوێنه‌كه‌ی كراوه‌بێت.

 

نوێنه‌ره‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند؛ له‌مانگی رابردودا، بڕی 750 هه‌زار دینار غرامه‌ی سه‌رپێچیكاران كراوه‌ كه‌ به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان ده‌چێته‌وه‌ بۆسه‌ر خه‌زێنه‌ی گشتی.  ‌

 

 

 

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی