له پێناو پاراستنی سیمای كه‌لتوری شاری سلێمانی هه‌ندێك له بیناو باڵه‌خانه و خانووه‌كانی سنوری شاری سلێمانی نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا 14 خانوو كڕدراون و بوون به موڵكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی .
له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی شوێنه‌واره دێرینه‌كانی شاری سلێمانی و ئه‌و بینا و باڵه‌خانانه‌ی سیمای كه‌لتوریان پێوه دیاره ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 19/12/2015 له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا خانووی سۆفی كه‌ریم كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی سابونكهرانی شاری سلێمانی وه‌كو شوێنێكی كه‌لتوری كراییه‌وه.
له وبارهییهوه هاشم عبدالله به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند:" نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بیناو باڵه‌خانانه بۆ پاراستنی ئاسه‌وارو كه‌ڵتوری كورد و ئاشناكردنی نه‌وه‌ی نوێ یه جێ ی بایه‌خه و گرنگی مێژووی خۆی هه‌یه ، ووتیشی له سه‌ر بوودجه‌ی پارێزگای سلێمانی تا ئێستا 14 خانوو كڕدراون و بوون به موڵكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌واری سلێمانی و بڕیاره له داهاتوودا نۆژه‌نبكرێنه‌وه وه‌كو شوێنێكی ئاسه‌واری بۆ نمایشكردنی كار‌و چالاكی هونه‌ری و ڕۆشنبیری به‌كاربهێنرێن .
هاشم عبدالله ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ئه‌و 14 خانووه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه توانراوه ته‌نها چواریان نۆژه‌نبكرێنه‌وه ئه‌وانیش خانووه‌كانی (سۆفی كه‌ریم ، ئوتێل فه‌ره‌ح ، حاجی ڕه‌شیدی عوسمان چاوه‌ش ، عه‌لی مامه شێخ) كه له ئێستادا ته‌واو بوون بوون به موڵكی گشتی و كراوهییه به‌ڕووی هاووڵاتیاندا.