بە ئامادەبوونی پارێزگار چەندین چالاكی بۆ یادی بونیادنانی سلێمانی بەرێوەچوو

پارێزگای سلێمانی

هەموو ساڵێك رۆژی 14ی تشرینی دووەم ،وەك یادی بونیادنانی شاری سلێمانی دەستنیشان كراوەو لەو رۆژەدا چەندین چالاكی كلتوری و رۆشنبیری بۆ بەرز راگرتنی ئەو یادە بەرێوەدەچێت.

ئەمساڵیش بەبۆنەی تێپەڕنی 234 ساڵ بەسەر بونیادنان و دروستكردنی شاری سلێمانی لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابان لە ساڵێ 1784ی زاینی، بە ئامادەبوونی دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرێوەبەرە گشتیەكان و بەرێوەبەری فەرمانگەكان و كەسایەتی و رۆشنبیران و هاوڵاتیانی سلێمانی چەندین چالاكی جۆراو جۆر بەرێوەچوون.

 

لەو چوارچێوەیەدا ئێوارەی 14ی 11ی2018، لە بینای مێژووی سەرای سلێمانی مەراسیمێكی گەورە ئەنجام درا، تیدا چەندین وتار لەبارەی شاری سلێمانی و پێگەی رۆشنبیری و سیاسی شارەكە پێشكەش كران لەوانە وتاری پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی.

هەروەها لە مەراسیمەكەدا جگەلە پێشكەشكردنی چەندین گۆرانی و میوزیك، پێشەنگای كتێب و وێنەو خواردنی كلتوری سلێمانی نمایشكرا.

لەلایەكی تر و هەمان رۆژ بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ، ئامادەیی پیشەیی گەشتوگوزار لەنێو تەلاری فامیلی مۆڵ لە سلێمانی   فیستڤالی کلتوری ئامادەیی گەشتوگوزار بەرێوە چوو کەتیایدا چەندین نمایش و خواردنی کوردەواری لەلایەن مامۆستایان و خوێندکاران ئامادە کرابوو خرایەروو . لە وتەیەکیشدا پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی ئەم رۆژەی لێکردن و داوای لە هەموو لایەک کرد ڕۆڵی خۆیان لە پەرەپێدانی زیاتر سلێمانیدا ببینن