لەیادی سلێمانیدا، كۆنفرانسێكی زانستی بۆ پاراستنی تەلارسازی خۆماڵی بەرێوەچوو

پارێزگای سلێمانی

بە بەشداری د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، کۆلێژەکانی ئەندازیاریی زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیکی سلێمانیی، لە یادی  لە یادی ٢٣٤ ساڵەی بنیاتنانی سلێمانی و یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانیدا كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەبارەی تەلارسازی خۆماڵییەوە ساز كرد.

لە كۆنفرانسەكەدا  30 توێژینەوە لەبارەی پاراستن و زیندوكردنەوەی تەلارسازی دێرینی سلێمانیی لەلایەن ژمارەیەك توێژەری ناوخۆیی و بیانی  دەخرێنەڕوو.

 

بڕیارەیشە راسپاردەكانی كۆنفرانسەكە بەشێوەی پرۆژە پێشكەش بە حكومەت و لایەنە پەپوەندیدارەكانی  بكەن بۆئەوەی لە تەلارسازی نوێدا پەیڕەو بكرێت.