له‌چه‌ند چالاكییه‌كی هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانیدا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چهكو ماتۆرسكلیدا
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته بهردهوهمهكانی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌به‌رده‌وامی ئه‌نجامده‌ده‌رێت، توانرا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چهكو ماتۆرسكلی بێ سه‌ره‌تاو بێ مۆڵه‌تدا.
له‌هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی بنكه‌كانی پۆلیسی چوارچرا، سه‌را، ئازادی‌و به‌كره‌جۆدا شه‌وی رابردو توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 13 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تادا بگیرێت‌و شۆفێره‌كانیان روبه‌روی یاسا بكرێته‌وه.
هاوكات توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر دو چه‌كدا بگیرێت له‌جۆره‌كانی (كڵاشینكۆف‌و ده‌مانچه)دا‌و خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستگیركران‌و روبه‌روی یاسا كرانه‌وه.
هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته هاوبه‌شه‌دا توانرا دو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 452 ده‌ستگیربكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌ماوه‌ی 20 رۆژی رابردودا (1/11/2018 تا 20/11/2018) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هێزی تایبه‌تی باره‌گای سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌م چالاكیانه ئه‌نجامدراوه:
- لێكردنه‌وه‌ی 388 په‌رده‌ی جامی ئوتومبیل كه به‌شێوه‌ی نایاسایی ههڵواسراوبون.
- 187 له‌زگه‌ی جامی ئوتومبیل كه به‌شێوه‌ی نایاسایی ههڵواسراوبون.
- ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی 10 چه‌ك (8 ده‌مانچه، 1 كڵاشینكۆف، یه‌ك چه‌كی بادی).
بهرێوهبهریایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – راگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كان