بەرێوەبەرایەتی هەماهەنگی و بەرێوەبردنی قەرزی گشتی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگا كۆبوونەوە

پارێزگای سلێمانی

ئەمرۆ 26ی تشرینی دووەمی2018، نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتی هەماهەنگی و بەرێوەبردنی قەرزی گشتی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم كوردستان، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە بودجە لە پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە.

ئامانجی كۆبوونەوەكە پێدانی روونكردنەوە بوو لەسەر فۆرمی پابەندی دارایی (B) تایبەت بە پرۆژەكانی سلێمانی.

بەرێوەبەرایەتی هەماهەنگی و بەرێوەبردنی قەرزی گشتی لە چوارچێوەی یاسای ژمارەی 7ی ساڵی 2015 تایبەت بە راكێشانی مایە لەرێگەی قەرزەوە دامەزراوە. بەپێی بریاری دامەزراندنەكەی ئەم فەرمانگەیە پێویستە لەسەری زانیاری كۆبكاتەوە لەسەر هەموو جۆرە شێوازەكانی قەرز و پابەندییە دارایەكانی هەموو وەزارەت و دامەزراوەو  فەرمانگە گشتیەكان لەهەرێمی كوردستان.

بۆ ئەم مەبەستەش دوو فۆرمی زانیاری  ئامادەكراون كە بریتین لە فۆرمی(A) تایبەت بە قەرزی گشتی و فۆرمی (B) تایبەت بە پابەندیی دارایی.