وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەوە

پارێزگای سلێمانی

 پارێزگاری سلێمانی له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا؛ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، كۆبۆوه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌سوپاسه‌وه‌ به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ بڕیاری له‌سه‌ر چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی بواری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دا، به‌تایبه‌تیی پڕۆژه‌كانی دانانی تابلۆو هێماكانی هاتوچۆو ڕێنمایی و هێڵكاریی ڕێگاوبانه‌كان له‌ ناو شاری سلێمانی و سنوری یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی و شوێنی تایبه‌ت به‌ فڕۆكه‌ هیلیكۆپته‌ره‌ فریاگوزارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و به‌گه‌ڕخستنی كامێرا جێگیره‌كانی چاودێریی خێرایی، كه‌ له‌سه‌ر پشكی بودجه‌ی دیاریكراو له‌ داهاتی هاتوچۆ له‌سه‌ر داوای پارێزگای سلێمانی خه‌رجده‌كرێن.