پارێزگار پارە بۆ چاككردنەوەی پردی نێوان كەلار و دەربەندیخان خەرج دەكات

پارێزگای سلێمانی

بارانی به‌لێزمه‌ و دروستبونی لافاوی چەند رۆژی رابردوو، پردێكی نێوان كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخانی روخاند  پارێزگاری سلێمانیش پارەی پێویستی بۆ چاككردنەوەی خەرج دەكات.

بۆ ئەو مەبەستە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بڕی (٧٠،٠٠٠،٠٠٠ حەفتا ملیۆن دینار)ی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاوبانی سلێمانی خەرجکرد بەمەبەستی چاککردنەوەی پردی سەرەکی نێوان (دەربەندیخان - کەلار)  دەست بەکارکردن دەکرێت تیایدا.