د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی فەرماندەیی لیوای بەرگری و فریاکەوتنی کرد

پارێزگای سلێمانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی فەرماندەیی لیوای۳ی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنی کردو لەلایەن بەڕێزان لیوا ڕەمەزان دێکۆنی فەرماندەیی لیواکە و جێگر و ئەفسەر و پلەدار و کارمەندانی لیواکەوە پێشوازی لێ کرا و بەشە جیاجیاکانی لیواکەیان بەسەرکردەوە.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی بەشداریی و تێکۆشانی دڵسۆزانەیانی کرد لەشەڕی دژی داعش و هەماهەنگی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی ئەو ناوچانەی بۆیان دیاری کراوە.